زاری كرمانجی-سۆران
گروپێكی گەریدەی گەشتیاری عەڕەبی ووڵاتانی ( عومان و سعودیە و كوێت و بەحرێن) شوێنە گەشتیارییەكانی ئیدارەی سۆرانیان بەسەر كردەوە.
فەیسەل سادق ” بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند ” لەم چەند رۆژەی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەك لە فەرمانبەرانمان پێشوازیمان كرد لە گروپێكی گەریدەی (رحالەی ) عەڕەبی ووڵاتانی (عومان و سعودیە و كوێت و بەحرێن) و سیروان تۆفیق نوێنەری دەستەی گەشتوگوزار. دوای پێشوازی كردن، تیشكمانە خستە سەر گرنگی ئەم جۆرە سەردانانە و داوامان لە ئامادەبووان كرد كە هانی ووڵاتەكانیان و كۆمپانیاكانیان بدەن، بێن وەبەرهێنان بكەن لە كوردستان بە تایبەتی لە كەرتی گەشتیاری و ژمارەیەك شوێنی گەشتیاری سنوورەكەمان نیشانی شاندەكەداو دڵخۆشی خۆیان دەربڕی “.
گووتیشی ” ئەم سەردانەی شاندەكە دوای ئەوەدێت كە شاندێكی دەستەی گەشتوگوزار بەشداریان كرد لە پێشانگای بازاڕی گەشتیاری عەرەبی لە دوبەی لەسەرتای ئەم مانگەدا.