زاری کرمانجی – سۆران :
ئەمڕۆ لەشاری هەولێر هەریەکە لە وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی،لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پڕۆژەی دروستکردنی ١٢٧ پۆل لە قوتابخانەکان حکومییەکانیان راگەیاند”.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە ھەماھەنگی و پاڵپشتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی یاداشتی دروستکردنی ژووری نوێی خوێندن لە قوتابخانە حکومییەکان واژۆکرا تێیدا لەتەواوی کوردستان بە پێی پێویستی پەروەردەکان بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی قوتابییان لە پۆل و نەهێشتینی سێ دەوامی لەو قوتابخانانەی لەبەر زۆری ژمارەی قوتابییان سێ دەوامی تێدا دەکرێت، پۆلی نوێ دروستدەکرێن”.
هەریەکە لەوەزیری پەروەردە و سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی وردەکاری ئەو پڕۆژەییەیان باسکردوو ئاماژەیان بۆئەوەکرد ” مەبەست لەو کارە گرنگیدانی دەزگای خێرخوازی بارزانییە بە کەرتی پەروەردە لە کوردستان.