شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
د. سانع ئەبابەكر، بەڕێوەبەری بانكی خوێن لە هەولێر، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن ساڵی رابردوو خولێكمان كردەوە بۆ كارمەندانی نەخۆشخانەی ئاشتی، بۆ ئەوەی خوێن و پێكهاتەكانی بە شێوەیەكی زانستی لە یەكتر جیا بكەنەوە، لە ئێستاشدا توانیمان خولێكی دیكە بۆیان بكەینەوە، ئەویش بە هەبوونی ئامێرێكی نوێی بانكی خوێن، كە لە هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ نەخۆشخانەی ناوبراومان ناردبوو بۆ وەرگرتنی پلازما، دوای ئەوەی كۆرۆنا نەما ئامێرەكەمان نەگەڕاندەوە بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن بۆ ئەوەی كارمەندانی نەخۆشخانەی ئاشتی لە بەشی خوێن سوودی لێ وەربگرن بۆ پەڕەكانی خوێن”.
زیاتر گووتی” كارمەندێك و ئەندازیاری ئامێرەكەمان ناردووە بۆ پێدانی زانیاری لەبارەی بەكارهێنانی ئەم ئامێرە، كە ئەم ئامێرە كاری چییە و چۆن بەكار دەهێنرێت، زۆر جار نەخۆش پێویستی بە پەڕەكانی خوێنە، نزیكەی 300 سی سی لە پەڕەكانی خوێن لە خوێنبەخش وەردەگیرێت كە ئەمەش سوودێكی زۆری بۆ نەخۆشەكە هەیە.
ئەوەشی خستە ڕوو” ئەو كەسەی كە پەڕەكانی خوێنی خۆی دەبەخشێت، نابێت كەسی نزیكی نەخۆشەكە بێت، بۆیە پێویستە بەردەوام ئەو ڕەسیدەیان هەبێت لە بانكی خوێن، ئەگەر كەسێك پێویستی پێ هەبوو ئەو پەڕە خوێنەی پێشتر بداتە نەخۆشەكە و یەكێكی نوێ لە جێگەی دابنرێت تا زۆرترین نەخۆش لێی سوودمەند بن”.