زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامە، داوا لە هاووڵاتیان دەكات كارتی نیشتمانی خۆیان وەربگرنەوەو فەرمانگەكانیش ئاگادار دەكاتەوە هانی هاووڵاتییان بدەن.
ئەمرۆ دووشەممە 29 ی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا هێما بۆ ئەوە دەكات كە :”ژمارەیەكی زۆری كارتی نیشتمانی لە فەرمانگەكانی تەواوبوون و چاپكراون، بەڵام خاوەنەكانیان نەچوون وەریبگرنەوە.”
لە راگەیاندراوەكە ئەوەش هاتووە كە داوا لە فەرمانگەكان كراوە تا هانی هاووڵاتیان بدەن و وێنەی كارتی نیشتیمانییەكانیان بڵاوبكەنەوە، تا هاووڵاتیان بچن و كارتە نیشتمانیەكانیان وەربگرنەوە.