بەڕێوبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، تیدرۆس ئەدهانۆم، لەمیانی کۆبوونەوەی گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای لە وڵاتان کرد چاکسازی پێویست بکەن بۆ ئامادەکاری بۆ ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەک لە داهاتوو.
ناوبراو لە نامەیەکدا بۆ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە: “ناتوانین ئەمە دوابخەین و هۆشداریشیدا لەوەی پەتای داهاتوو پێدەچێت بەم نزیکانە رووبدات”.
ئێستا وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە دانوستان لەسەر چاکسازیی گشتی رێسا پابەندکەرەکان دەکەن کە پابەندبوونی دەوڵەتەکان لە ئەگەری روودانی مەترسییەکی تەندروستی جیهانیدا دیاری دەکەن، هەروەها کار لەسەر پەیماننامەیەکی فراوانتری پەتاکە دەکەن، کە بڕیارە ساڵی داهاتوو پەسەند بکرێت.
تێدرۆس گوتی: “پابەندبوونی ئەم نەوەیە بە رێککەوتنی پەتاکە گرنگە، چونکە ئەوە ئەم نەوەیەیە کە ئەزموونی کردووە و دەزانێت ڤایرۆسێکی بچووک دەتوانێت چەندە ترسناک بێت”.