سەردار قازی – رواندز:
لیژنەی ئابووری قەزای رواندز، گەڕانێكی بەنێو كۆڵانەكانی قەزاكەدا كرد و دەستیان بە سەر هەندێك كەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گرت، كە پێداویستی ڕۆژانەی خەڵكن.
دوێنێ یەك شەممە، لیژنەی ئابووری بەشێك لە دووكان و ماركێتەكانی نێو گەڕەكەكانی سنووری قەزای ڕواندزی بە سەركردەوە، دوای گەڕان و پشكنین لە ئەنجامدا دەستیان بەسەر هەندێك كەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گرت.
ماركێت و دووكانەكانی نێو گەڕەكەكان هەستیارترین شوێن و زۆرترین كاریگەریان لەسەر تەندروستی هاوشارییان هەیە،.
سەرپێچیكاران پسوولەی ئاگادار كردنەوەیان پێ درا، كە دەبێت سەردانی سەرۆكی لیژنەی ئابووری بكەن بە مەبەستی گرتنەبەری رێكاری پێویست لە دژیان.