ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی لاوانی سیاسیی جیهان و كونگرێسی لاوانی كورد كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا مایکڵ دوست سەرۆکی لاوانی دیموکراتی جیهان لە وتەیەكدا باسی ویستی ڕێكخراوەكەیانی كرد بۆ قووڵكردنەوەی پەیوەندی و دۆستایەتی لەگەڵ گەلی كورد و پشتیوانیی ڕێكخراوەكەشی بۆ دۆزی گەلی كوردستان ڕاگەیاند و پێزانینیشی بۆ خەباتی گەلی كوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان هەبوو لە شەڕی دژی تیرۆر و بەرگریكردن لە مرۆڤایەتی و هەروەها سەرسامی خۆشی بۆ فراوانبوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و پێكەوەهەڵكردنی نەتەوەیی و ئایینی لە هەرێمی كوردستان دەربڕی.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وێڕای بەخێرهێنانی شاندی میوان كورتەیەكی لە مێژوو و خەباتی گەلی كوردستان لەپێناو گەییشتن بە ئازادی و پێكەوەژیان بۆ شاندی میوان خستەڕوو.
شایانی باسە لە پێكهاتەی شاندەكەدا نوێنەرانی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا و سەرۆکایەتی لاوانی سیاسی ئەوروپا و پارتی گەنجانی تازەی سویسڕا و پارتی پێرلا لابێرتای ئیتاڵیا و پارتی دیموکراتی سڕبیاش ئامادە بوون.