هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا رای گه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی 22ی مانگی په‌رله‌مانی كوردستان ئاسایی بووه و مافی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه داوای زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بكه‌ن، چونكه ساڵێك زیاتره كار له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه ئاراسته‌كرابوو، بۆیه هه‌وڵی تێكدانی دانیشتنه‌كه‌ی دا له كاتێكدا په‌رله‌مان نه موڵكی یه‌كێتییه نه موڵكی پارتییه و ئێسته به ده‌نگی 58 په‌رله‌مانتار كۆمسیۆن كارا كراوه‌ته‌وه.
هه‌ورامی له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا گووتی” پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆیان كردووه و كۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه، له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبه‌كه‌دا داوا له یه‌كێتی كراوه كه رێگا به سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فراكسیۆنی یه‌كێتی بده‌ن كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بكه‌ن، به‌ڵام هاوكار نه‌بوون”.
هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردی كارێكی یاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێتی هه‌ر بڕیاریداوه هه‌ڵبژاردن نه‌كرێ ئه‌وه شتێكی تره و “ده‌ركه‌وت كێ له هه‌ڵبژاردن ده‌ترسێ”.
لێدوانی هێمن هه‌ورامی له‌كاتێكدایه كه بڕیاره كۆتایی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردن له كوردستاندا بكرێ، به‌ڵام هێشتا لایه‌نه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن رێكنه‌كه‌وتوون و كۆمسیۆنیش ده‌ڵێن، ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین.