زاری كرمانجی-سۆران:
بەرپرسی بنكەی تەندروستی چاو لە ئیدارەی سۆران، دەڵێت: ” بۆ ئەوەی قەڕەباڵغی زۆر دروست نەبێت لەكاتی سەردانی كردن بۆ پشكنینی چاو بە هاوكاری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، ئاسانكارییەكمان بۆ هاووڵاتییان كردووە.
لەمبارەوە هونەر یاعقوب ئەسعەد، بەرپرسی بنكەی تەندروستی چاو لە ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سنوورەكەمان هەرپێنج قەزاكانی ئیدارەی سۆران لە خۆدەگرێت، پشكنینی چاو لە بنكەكەمان ئەنجام دەدەن، وەك ئاسانكاریەكیش بۆ هاووڵاتییان بۆ ئەوەی قەڕەباڵغی زۆر دروست نەبێت، بە هاوكاری د.كامەران مەلا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، هەفتەی چوار ڕۆژ پشكنینی چاو لە بنكەكەمان ئەنجام دەدرێت، واتە ڕۆژانی (یەكشەممە، دووشەممە، سێشەممە، چوارشەممە) ئەمەش وایكردووە، ئەو كەسانەی سەردانمان دەكەن، نۆرەی زوو پشكنینیان بگاتێ و مامەڵەیان بۆ رایی بكرێت”.
بەرپرسی بنكەی تەندروستی چاو لە ئیدارەی سۆران، گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵمانداوە شوێنی چاوەڕوانی ئەو كەسانە دابین بكەین، بۆ ئەوەی لەكاتی نۆرەی پشكنینی چاو ماندوو هیلاك نەبن، هەروەها دابینكردنی ئامێرەكانی ساردی و گەرمی بۆ وەرزەكانی گەرماو سەرما، لەگەڵ چەندین خزمەتگوزاری دیكەی پەیوەست، هەوڵیشمانداوە هیچ كێشەو گرفتەێك بۆ هاووڵاتییان دروست نەبێت”.