محەممەد مەحموود – سۆران:
بەبەمەستی گرنگیدان بە تواناو هێزی گەنجان و دەرخستنی بەهرەو تواناكانیان، پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەرنامەیدا ناوەندێكی رۆشنبیری و راگەیاندن لەنێو سۆران بكاتەوە.
سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە زاری كرمانجی راگەیاند: ئیدارەی سۆران لانكەی خەبات و تێكۆشانی گەلەكەمانە، گرنگی زیاتری پێ دەدەین، بۆ ئەو مەبەستە بەرنامەمان هەیە ناوەندێكی رۆشنبیری و راگەیاندن لە نێو سۆران بكەینەوە”.
سالار عوسمان، گوتیشی: ئیدارەی سۆران گەنجی زۆر باش و بە توانای لێ هەیە دەمانەوێت لە میدیاێكی سەنگین كۆیان بكەینەوە، ئەویش میدیای پارتی دیموكراتی كوردستانە.