زاری كرمانجی-سۆران
لە ئاگاداركردنەوەیەكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران، گشت كومپانـــیاكانی دەرمان و پێـــداویستی پزیشكی و تاقیگەی ئاگاداردەكاتەوە بۆ مەبەستی ئامادەكاری لە كڕینی دەرمـــان و پێداویـــستی پزیشكی سی ڤی (CV) خویان بنـــێرن بو بەشی دەرمان و پێداو یستی پـــزیشكی، دوا مۆلەت (٥/٦/٢٠٢٣ ) هەروەها كرینی دەرمان بەشێوەی كەمگری سنوردار واتە (مناقصە محدودە) ئەنجام دەدرێت، هەر كۆمپانیایەك بە پێی پەیوەندیداریەتی، ئارەزوومەندی بەشداریكردن با سەردانی بەشی دەرمانی بەڕێوبەرایەتی گشتی بكات، بە مەبەستی پێدانی زانیاری و خۆناساندن لەگەڵ هێنانی ئەم بەڵگەنامانەی لای خوارەوە:
- (c.v) تەواوی كۆمپانیا.
- كاری پێشینەی كۆمپانیا.
- لیستی ناوی ئەو دەرمان و پێداویستی یانەی كە دەتوانێت دابینی بكات و بریكاری كۆمپانیای ڕەسەنە.
- ئەستۆ پاكی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان.
هەروەهاپێویستە كۆمپانیای خوازیار ڕەچاوی ئەم تێبینییانەی لای خوارەوەی كردبێت، ئەوانیش:
- پێویستە كۆمپانیا تۆمار بێت لە وەزارەتی بازرگانی و تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان.
- پێویستە كۆمپانیا نوێنەری خوی هەبی لە سنۆری ئیدارەی سەربەخوی سۆران یان كەسێكی راسپێرێت بو ئەم كارە.
- چانسی زیاتر بۆ ئەو كۆمپانیایانە دەبێت كە كۆمپانیای ڕەسەنن یان بریكاری سەرەكین لەكاتی بڕیاردان بەمەبەستی ئیحالەكردن.