زاری كرمانجی- سۆران:
هەوكردنی گوێ گرفتێكی باوە لە منداڵان و گەورەكاندا، بەڵام لە گەورەكاندا خراپترە بە بەراورد بە منداڵان، دەكرێت هەوكردنی گوێ لە كەسانی بە تەمەندا نیشانەی چەند گرفتێكی تەندروستی بێت، ماڵپەڕی تەندروستی healthline كۆمەڵێك زانیاری سەبارەت بە هۆكار و نیشانەكانی ئەم گرفتە دەخاتەڕوو.
نیشانەكانی هەوكردنی گوێ، سێ جۆر هەوكردن هەن، لەوانە هەوكردنی ناوەوەی گوێ، كە سەرگێژ خواردن، دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە دەگرێتەوە، هەوكردنی دەرەوە، بریتییە لە ئازار، ئاوسان، سووربوونەوە و هەوكردن، نیشانەكانی هەوكردنی ناوەوەی گوێ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و گرفت لە بیستن، دروست دەكات.
هۆكارەكانی هەوكردنی گوێ لە ئەنجامی كۆبوونەوەی بەكتریا دروست دەبێت، بەڵام هۆكارەكەی بەپێی جۆرەكەی دەگۆڕێت، كە بریتین لەمانە:
-هۆكارەكانی هەوكردنی ناوەراستی گوێ، دەكرێت بەهۆی سەرمابوونەوە رووبدات، زۆر كات پەستان دەخاتە سەر ناوەوەی گوێ و پەیوەندییان بە لوت و قورگەوە هەیە.
-هۆكارەكانی هەوكردنی دەرەوەی گوێ، بەهۆی مانەوەی ئاو لە گوێدا دروست دەبێت ئەمەش لە دوای خۆشتن، هەندێكجاریش ئەو كەسانە تووشی دەبن كە مەلە دەكەن، كاتێك ئەو شوێنە بە شێداری دەمێنێتەوە بەكتریای زۆری لەسەر دەنیشێت و هەو دەكات.
چ كاتێك پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت؟
ئەگەر تەنیا ئازاری گوێت هەیە پێویستە رۆژێك بۆ دوو رۆژ بوەستیت، زۆر كات هەوكردنەكانی گوێ خۆیان بە چەند رۆژێك چاك دەبنەوە، ئەگەریش ئازارەكە زیاتر بوو و پلەی گەرمی لەش بەرزبووەوە، پێویستە بەزووترین كات سەردانی پزیشك بكەیت، چونكە مەترسی ئەوەی هەیە هەستی بیستن لەدەستبدەیت.
چۆن چارەسەر دەكرێت؟
چارەسەری هەوكردنی گوێ بەپێی جۆرەكەی دەگۆڕێت، كە پزیشك بڕیار دەدات لەوەی چی بۆ چارەسەركردنی بەكاربهێندرێت، زۆرینەی كات پزیشكان دەرمانی ئەنتیبایۆتیك بەكاردەهێنن، بەڵام پێویستە بەپێی رێنماییەكانی پزیشك دەرمان بەكاربهێندرێت”.