زاری كرمانجی – سۆران:
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایدەگەینێت، چەند پڕۆژەی خزمەت گوزاری تۆڕی ئاوی خواردنەوە، ئاوەڕۆ، رێگاوبان لە واری جێبەجێ كردندان، كە پێكهاتوون، لە پڕۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گوندی بەرزێوە – قەزای رواندز، كە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی رێگەوبانی سۆران جێبەجێ دەكرێت، دروستكردنی ئاوەڕۆی گەڕەكی برادۆست لە لایەن كۆمپانیای ڤارین، لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران. دروستكردنی پڕۆژەی ئاوەڕ ۆی گەڕەكی ئازادی لە قەزای رواندز.
راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئاماژەشی بەوەدا، گۆڕینی بۆڕی كۆنی پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی بەربزین – سیدەكان، كە سەرچاوەی ئاوی سەرەكی سیدەكانە بە گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار، پڕۆژەی كۆنكریتكردنی بەشی یەكەمی كۆڵانەكانی گوندی بێخاڵ، هەروەها بەردەوامی لە جێبەجێكردنی پڕۆژەی جوانكاری شەقام و شۆستەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران”.
