مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ئەمڕۆ تەواوی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی گلەیی جووتیارانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمی بڕەی دیاریکراوی وەرگرتنی گەنم گووتی : “بۆ هەرێمی کوردستان ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم دیاریکراوە وەربگیرێت، بەڵام ئەگەر بەرهەم لەوە زیاتر بوو، ئەو کاتە لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم بڕیار دەدات بۆ وەرگرتنی بڕێکی زیاتر گەنم.”