پشتیوان کەریم-سۆران:
بەرپرسی نووسینگەی حەج و عمرەی سۆران بۆ زاری کرمانجی ئاشکرای دەکات:” لە بەرواری 9ی6ی 2023 گەشتی حەجکردن بۆ وڵاتی سعودیە دەست پێدەکات یەکەم جاریشە حەج بەرێگەی وشکانی دەکرێت، خەرجی کەمتریشە بەرێگەی ئاسمانی.
مهلا یوسف ئەحمەد، بەرپرسی نووسینگەی حەج و عمرەی ئیدارەی سۆران دەشڵێت:” خەرجی حەجکردن بەرێگەی وشکانی بەراورد بە ئاسمانی کەمترە، ئەمساڵ گەشتی ئاسمانی چوار هەزار پێنج سەد دۆلار و گەشتی وشکانی سێ هەزار و هەشت سەد دۆلاره”.
ئاشکراشی کرد:” لە ئیدارەی سۆران 306 کەس ئەمساڵ گەشتی حەج ئەنجام دەدەن و لەم رێژەیە 52 کەس لەرێگەی ووشکانی گەشت دەکەن و هەشت کەسیش لە رێژەی گشتی 18کەس داخستنی کرد بەهۆی نەخۆش بوون و نەبوونی خەرجی ئەمەش بۆ ساڵی داهاتوو راستەوخۆ گەشت دەکەن .”