زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
بەپێی راگەیاندراوێكی دەروازەی نێودەوڵهتی حاجی ئۆمەران، رۆژی 26-5-2023 بنكەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، دەستیان گرت بەسەر دوو پاسپۆرتی ساختەكراو و نشینگەیەكی ساختە و چەند مۆرێكی ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر پاسپۆرتەكانیان، كە هەڵگری پاسپۆرت و نشینگەی ئەڵمانی بوون و بە ڕەگەز تورك بوون، دەیانەویست لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران تێپەرببن بۆ وڵاتی ئێران”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” هەموو مۆرەكانی ناوەوەی و دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر پاسپۆرتەكانیان ساختەكرابوون، خۆشبەختانە بە لێهاتوویی، شارەزایی و زیرەكی ئەفسەر و كارمەندانی نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران، پاش وردبینیكردن و لێكۆڵینەوە توانیان پاسپۆرت، نشینگە و مۆری ساختەكراو دەستیان بەسەردابگرن”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” ئەوە چەندین جارە پاسپۆرت، نشینگە و مۆری جیاجیای ساختە لە لایەن ئەفسەر و كارمەندانی بنكەی نشینگە و پاسپۆرتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە خاڵی پشكنینی پاسپۆرت، پاش ووردبینیكردن دەستیان بەسەردابگرن.