زاری كرمانجی-سیدەكان
دوای بڕیاری كردنەوەی ناحیەی كانیەڕەش، بینایەی بۆ ناحیهكه دابینكراوەو تەنها ئەوە ماوە كەسێك وەك بەڕێوەبەر بەفەرمی دەست بەكاربێت.
ئیحسان چەلەبی، قائیمقامی قەزای سیدەكان بە وەكالەت، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای بە قەزابوونی سیدەكان و بڕیاری كردنەوەی ناحیەی كانیەڕەش درا، بۆ ئەم مەبەستە بینایە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناحیە دابینكراوە، تەنها ئەوە ماوە كەسێك فەرمانی وەك بەڕێوەبەر دەربچێت و بەفەرمی دەست بەكارهكانی بكات.
قائیمقامی قەزای سیدەكان بە وەكالەت گووتیشی: ” ئەو كەسەی فەرمانی بوونی بە بەڕێوەبەری ناحیەی كانیەڕەش بۆ دەردەچێت، لەگەڵ دەست بەكاربوونی دەست دەكات بە ئامادەكاری و رێكارە یاساییەكان، بۆ ئەمەش لە چاوەڕوانیداین.