خدر مەحموود حەسەن
قوتابی زانکۆی سۆران /ئاداب ئینگلیزی
وەک هەموومان دەزانین فێربوونی زمانی دووەم گرینگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بە تایبەتی لەو سەردەمەی ئێستاماندا لە بەر بوونی چەندەها سوودی لەگەڵ ئەو دەرفەتانەی بۆمان دەڕەخسێت.
لە ڕێگای زانینیی زمانێکی تر ڕەنگە ببێتە کلیلی کردنەوەی چەندەها دەرگا لە ژیانماندا، وەک دۆزینەوەی هەلی کار، خوێندن، لە دەرەوە، ئاشنا بوون بە هەواڵ و زانیاری جیهانی لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها ئاسانکاری کردن لە بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیا و ئامێرانەی، کە ئێستا بوونەتە بەشێک لە ژیانی مرۆڤدا ناتوانرێت دەستبەرداریان بین، گەشت کردن وە دەیان و سەدان سوودی تری فێربوونی زمانی دووەم وە ڕەنگە ئەمە زیاتر لە لایەن خوێندکاران و چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیری گرینگی و بایەخی زیاتری هەبێت لەبەر بوونی سوودی زۆر بۆ وەرگرتنی زانیاری و شارەزایی لە بوارە جیاجیاکاندا بە تایبەتی هەبوونی گەلێک سەرچاوە لە هەندێک زمانی دەوڵەمەند وەک ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەڵمانی،… هتد. لەم سۆنگەیەوە بە پێویستمان زانی نووسینێک لەسەر ئەو بابەتە بکەم، کە تێدا ڕوونکردنەوەم داوە لەسەر ئەو ئاستانەگانەی فێرخوازی زمان تووشیان دەبێت وە زۆر جار وا دەکات فێرخواز نەتوانێ ئامانجە سەرەکییەکانی بەدەست بهێنێ، کە خۆ دەبینێتەوە لە فێربوونی زمانی دووەم و هەبوونی توانا بۆ بەکارهێنانی لە ژیانی ڕۆژانە بەشێوەیەک، ئینجا زمانی دووەم هەر زمانێک بێت ڕەنگە ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی، عەڕەبی… هتد.
وەک کەسێک کەوا لە بواری زمانەوانی دەخوێنم بەپێی ئەو ئەزموونەی لەو بوارە پەیدام کردووە، زۆربەی فێرخوازانی زمان لە سەرەتای دەستپێکردنی فێربوونی زمان کێشەیان هەیە، لە زۆربەی باردۆخەکان تووشی ئالنگاری دەبنەوە لە چۆنیەتی دانانی بناغەیەک و دەستپێکێک بۆ دەست پێکردنی گەشتەکەیان لەگەڵ زمانی مەبست، هەروەها دانەنانی کاتی پێوست، یەکێکە لە هۆکارە باوەکان لەبەر سەرقاڵی زۆربەی کات فێرخواز نازانێت چۆن دەرفەت بە خۆی بدات بۆ خوێندنی ئەو زمانە یان یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی، کە بە بیروڕای خۆم دەبێتە ڕێگرێکی سەخت لە بەردەم فێرخوازان نەبوونی بەردەوامیە بەدەیان جار بیستوومە لەو قسانەی کەوا فێرخوازان دوای ماوەیەک لەسەر فێربوونی زمان ساردبوونەتەوە وازیان هێناوە لە ئامانجەکانییان. دەکرێت زۆر جار بەهۆی بوونی کەموکووڕیی لەو ڕێگایانەی فێرخوازی زمان دەیان گرێتبەر بەشی پێویست گونجاو و کاریگەر نەبن ، بۆیە دوای ماوەیەک لە هەوڵدان بەدەست نەهێنانی دەرئەنجامی پێشبینیکراو ئەوە فێرخواز بە یەکجاری باورێک بۆ خۆی دروست دەکات، کە ناتوانێ فێری زمانەکە بێت ئیتر کۆڵ دەدات، یان بەشداری کردنی کۆرسی زمان بە بێ هەبوونی هەستێکی جۆش و خرۆش بۆ فێربوون ئامانجێکی دیاریکراو دووبارە فێرخواز خۆی دەبینێتەوە لەبەردەم گرفت و کێشە دوای تەواوبوونی خولەکە ناتوانی بە شێوەیەکی جوان و ڕەوان بە زمانی دووەم خۆی دەرببڕێت یان لە ڕووی تێگەیشتن ئاستی نزمە ئەوانە بەشێکیان لەو هۆکارە سەرەکییەکانی فێرخوازانی زمان تووشی دەبنەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی فێربوون.
بە تێڕوانین لەو کێشە و گرفتانە هەندێک لەو چارەسەرانە پێویستە فێرخواز بە هەندیان وەربگرێت -یەکەم هەنگاو بۆ فێربوونی زمان پێویستە فێرخواز ئامانجێکی دیاریکراو هەبێت لە فێربوونی ئەو زمانە بۆ چ مەبەستێک فێردەبێت و دواتر دانانی کاتی پێویست بە نزیکەی نیو کاژمێر بۆ کاتژمێرێک رۆژانە لە کاتێک لە سەرەتایی گەشتەکەیەتی بەتایبەتی کاتێک فێرخواز ئەو زمانەی دەیەوێ فێری بێت نوێ بێت بۆی بەردەوامی لەسەر فێربوون، یەکێک لە گەورەترین گرفت و کێشانەی تووشی فێرخوازان دەبێتەوە بۆیە پێویستە فێرخواز بەردەوامی هەبێت لە سەرەتایی پڕۆسەی فێربوون زمان پڕۆسەی فێربوون بە شێوەیەکی خاو و لەسەرخۆیی دەچێتە پێشەوە بەڵام دوایی بەردەوام بوون و دانانی بناغەیەکی پتەو فێرخواز دەتوانی ئامانجەکە بەدەست بهێنێت. دەکرێت ژینگەی کۆمەڵایەتی ببێتە هاوکاریێک بۆ دەربازبوون بەسەر ئەو ئاستەنگانە ئەویش وەرگرتنی هاوکاری لە لایەن ئەندامانی خێزان یان هاوڕێ کەوا لەو زمانەی دەتەوێت فێری بیت. ئاستێکی باشی هەبێ دەتوانی سوودیان لێ وەربگری تەنانەت دەتوانی ئیلهامیان لێوەربگری. ئەگەر بۆت دەرکەوت کەوا ناتوانی خۆت فێری زمان بیت وە هیچ کەسێکی نزیک نییە، پاڵپشتی بکات ئەوە دەتوانی بەشداری خولێکی زمان بکات بە ئامانجی فێربوون،لە رێگای تێکۆشان و پابەندبوون بە کۆرسەکە و ڕێنمایی مامۆستاکان بۆ فێربوونی زمانەکە هەوڵبدە وەک هەموومان دەزانین ئێستا سەردەمی تەکنەلۆژیایە دەتوانی لە ڕێگای یوتووب و سۆشیال میدیا بینەری دەیان کۆرسی بەسوود بیت. تەنانەت بەخۆڕایش بەبێ خەرجکردنی بڕە پارەیەکی زۆر هەوڵبدە تەنها فێربوون نەبێت، بەڵکو لەگەڵ فێربوونەکە چێژی لێ وەربگرە بەم شێوەیە دەتوانی بە ئاسانی بەردەوام بیت لە فێربوونی زمانەکە، هەستیش بە بێزاری نەکەیت لە پڕۆسەی فێربوونەکە وێڕایی ئەوەش فێرخواز دەتوانی پرسیار لە مامۆستا و کەسە پڕ ئەزموونەکان بکات، لە بواری زمانەوانی قسە و سەرنجەکانیان بەهەند وەربگریت بۆ گەیشتن بەو مەبەست و ئامانجەی خۆی دەیەوێت.
بەشێک لە سەرچاوە بەکارهاتووەکان
https://www.dtstranslates.com/language/5-obstacles-learning-new-language/