شەهلا رەشید-زاری كرمانجی
پسپۆرێكی نەخۆشییەكانی منداڵان رایدەگەیەنێت ” هیچ دایك و باوكێك نییە بە منداڵی زیرەك دڵخۆش نەبێت، جوڵە و چالاكی تەندروست بەشێكی گرنگە لە پەروەردەكردنی منداڵ، رێنمایی منداڵ لە تەمبەڵییەوە بۆ چاڵكییەكان بەشێوەیەكی كاریگەر و دروست.
د. محەمەد حەسەن، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی منداڵان، دەشڵێت” بۆ ئەوەی منداڵەكەت زیرەكتر بێت پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێ بكەیت.
-سەرقاڵی و خەریك بوون بە قسە كردن لەگەڵ منداڵەكەت، دواندن و فێركردنی .
- سۆزدار و كراوەبە لەگەڵ منداڵەكەت، هەروەها خۆشەویستی پێ ببەخشە.
-خۆراكی باش، تەندروست و دەوڵەمەند بە ماددە سوودبەخشەكان بدە منداڵەكەت.
-هاندانی منداڵ بەپێی تەمەنی لەگەڵ یاری و پێداویستی منداڵانەی باش و گونجاو.
-كاتی تەواو بۆ پشوو و خەوی منداڵەكەت دیاری بكە و زۆر لێی وریابە.
-زیاد لە پێویست چاودێری توندی مەكە و بێزاری مەكە.
-وەرزش لەگەڵ منداڵەكەت بكە و لەكاتی دیاری كراودا پێكەوە ئەنجامی بدەن.
-پێكەوە كتێب بخوێننەوە و رۆژانە لێی دامەبڕێن، چیڕۆك لە دەوری منداڵەكەت هەڵبچنە و بۆی بخوێنەوە. - هانی بدە بۆ تاقیكردنەوەی شتی تازە و بارودۆخ و ناوەندی نوێ.
-تەماشاكردنی شاشەكان بەگشتی لێی كەم بكەوە، چالاكی و جموجۆڵی فێر بكە و لە سەرەتاوە فێری ژمارە و پیتەكانی بكە.
-هەوڵبدە منداڵەكەت پەیوەندی لەگەڵ منداڵانی تر دروست بكات و ئاسۆی فراوان بێت .
-هانی بیروڕا و ویستی زانخوازی منداڵەكەت بدە و لێیگەری زیاتر فێر بێت .