مستەفا دۆلەمەری- سۆران:
خەسرۆ ئیسماعیل، بەرێوبەری گشتی شارەوانیەكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” وادەی مامەڵەی خانووی زێدەڕۆ لە سۆران كۆتایی هاتووە، كە دوا وادە ٩/٩/٢٠٢٢ بوو و سەرووی چوار هەزار داواكاری بۆ تاپۆكردنی خانووی زێدەرۆ پێشكەش كراون.
بەرێوبەری گشتی شارەوانیەكانی ئیدارەی سۆران، دەشڵێ:” ئەو داواكاریانە ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كراون بە نووسراو لەبەر ئەوەی لێژنەیەكی ئیداری پێك هێنراوە كە پێكدێت لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سۆران، بەرێوبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرە، بەرێوبەرایەتی شارەوانی و بەرێوبەرایەتی گەنجینەی سۆران، بەشێكی زۆریشیان پشكنینیان بۆ كراوە و چاوەرێی ئەو ئەنجامانەین كە دەردەچن”.