پشتیوان کەریم – سۆران:
عەلی عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی مینی هەولێر، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” لەدرێژەی چاڵاکیەکانی تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر کۆمەڵێک مین وتەقەمەنی پاشماوەی جەنگی نەتەقاوە چارەسەرکران.
لای خۆیەوە، عەلی عەبدولرەحمان دەشڵێت:” بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم ئەوتەقەمەنیانە لە سەر داواکاری هاونیشتمانیان بووە کە ببوە مایەی نیگەرانی و مەترسی لەبەردەمیاندا، بۆیە بەفەرمانی بەڕێوەبەری گشتی بەوەکالەت تیمی تایبەتمەند رەوانەی شوێنی مەبەست کران و ئەم ئەرکانەیان جێبەجێکرد.
ئاشکراشیکرد:” مین و تەقەمەنیەکان لەگوندی ئێنێ و دێلزە سەربەقەزای چۆمان و لەسەنتەری قەزای ناوەندی سۆران و گوندی ماوەرد لەقەزای سیدەکان پێنج مین لەناوبران وە حەفت تەقەمەنی پاشماوەی جەنگیش بەشێوەیەکی سەلامەت گواسترانەوە بۆ کۆگای سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی بۆئەوەی لەکاتێکی گونجاودا لەناو ببردرێن .”