پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران رووی لە بەرز بونەوە كردووە و فرۆشیارێكی نەوتیش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران لەم بارەییەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا بە بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو بڕی پازدە هەزاردینار رووی لە بەرزبوونەوە كردووە .”
مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” بەهۆی هاوردەنەکردنی نەوتی سپی لە بازارەکانی ناوەڕاست وخوارووی عێراق وایکردووە بەرز بوونەوە تۆمار بکات، هاوکات لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕە لە 145 هەزار دینار بەرز بۆتەوە بۆ 160 هەزار دینار، واتا بۆ هەر بەرمیلێک 15تا 20 هەزار دینار رووی لەبەرز بوونەوە کردووە .”
مەغدید ئۆمەراوەی باس لەوەش دەکات:” لەئەگەر هەناردەکردنی نەوت لە عێراق بۆ بازاڕەکانی کوردستان پێشبینی دەکرێت گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دروست ببێت .”