زاری كرمانجی-سۆران:
یاری کۆتایی جامی تیپە میللیەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە یاریگەی سەروچاوەی دیانا بەڕێوەچوو، تیپی باشپتیان جامەكەی بەرزكردەوە.
ئێوارەی چوارشەممە لە یاریگەی وەرزشی سەروچاوەی دیانا، بە ئامادەبوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب و قائیمقامی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران و بەرپرسی ناوچەی دیانای پارتی دیموکراتی کوردستان و میوانان، یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو تیپی باپشتیان و دێڵزیان بەڕێوەچوو.
خولەکە بە سپۆنسەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ ٣٥ تیپی میللی لە سەر ئاستەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم رێکخرابوو، لە یاریی کۆتایی، به لێدانی یەکلاکەرەوەی سزا (پێناڵتی) تیپی باپشتیان بووە پاڵەوانی خولەکە.
خەڵاتی باشترین یاریزان، بهسهر باشترین گۆڵپارێز و گۆڵکاری خول دابەشکرا و خەڵاتی یەکەمیش لەلایەن سەرپەرشتیایری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەخشرایە تیپی باپششتیان.