وەزراەتی كشت و كاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوردەکردنی بەرھەمی خەیاری قەدەغە کرد
ھیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕاگەیاند: ” لە وەزارەتی کشتوکاڵ ڕۆژمێری کشتوکاڵیمان ھەیە و بەپێی ئەو ڕۆژمێرە ساڵانە لە کاتی پێگەیشتنی ھەر بەرھەمێکی ناوخۆیی ھەرێمی کوردستاندا ھاوردەکردنی ئەو بەرھەمە قەدەغە دەکرێت، یان باجی زیاتری دەخرێتە سەر.”
ڕوونی کردەوە “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕژدە لەسەر جێبەجێکردنی ڕۆژمێری کشتوکاڵی بۆ پاراستنی بەرھەمی ناوخۆ وەک پاڵپشتییەک بۆ جووتیاران تا بەرھەمی خۆماڵی لە بازاڕ ساخ بکرێتەوە.”
ھیوا عەلی زياتر ڕوونی کردەوە: “دانانی ڕۆژمێری کشتوکاڵی سوودی زۆری بۆ کەرتی کشتوکاڵ و جووتیاران ھەیە، چونکە لەو ڕۆژمێرەدا دیاری کراوە کەی چ بەرھەمێکی ناوخۆ پێ دەگات و لە بەرانبەردا بەرھەمی بیانی قەدەغە دەکرێت، ئەوەیش کاریگەریی ھەیە لەسەر بازاڕ و فرۆشی بەرھەمی جووتیارانی ناوخۆ لە بازاڕدا.”