زاری كرمانجی – سۆران:
ماوەی چەند رۆژێكە، كولە ” كلۆ ” هێرشی چەند گوندێكی دەڤەری برادۆست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران كردووە و بە رێژەیەكی بەرچاو بڵاوبوونەتەوە، ئەمەش ترسی لای جوتیاران دروست كردووە.
عەبدولڕەحمان مستەفا، بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ساڵانە لەم كاتانەدا هێرشی كلۆ روو لە ژمارەیەك گوندی سنوورەكەمان دەكات، لە ئێستادا بە رێژەیەكی زۆر بڵاوبۆتەوە، بەڵام بە پێی بەدوواداچوونی ئێمە زیانی بۆ بەرهەمی زستانەی جوتیاران بە تایبەت بۆ گەنم و جۆ نییە .
بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، هەبوونی كلۆ یا ” كولە ” بۆ بەرووبووم و بەرهەمی هاوینەی جوتیاران زیانی هەیە، تا ئێستاش وەكو هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان، هیچ داو و دەرمانێكمان نییە تا بە جوتیاران و هاووڵاتییانی بدەین، بۆ پاراستنی بەروبوومەكانیان، ئەمەش بارگرانی زۆر لە سەر جوتیاران دروست دەكات، چونكە ساڵانە جوتیار هەیە نزیكەی ” 500 ” هەزار دینار دەرمان و پێداویستی بۆ بەرووبوومەكانیان دەكڕن .
گووتیشی:” هەر كاتێك دەرمانی پێویست ” قڕكەر “ـمان بۆ هات، بە دڵنیایەوە جوتیاران ئاگادار دەكەینەوە و بەسەریان دابەش دەكەین”.