زاری کرمانجی – سۆران :
بۆساڵی نوێی خوێندن ئەو منداڵەی لەدایک بووی ساڵی ٢٠١٧ بێت لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی وەردەگیرێت و کارگێڕی قوتابخانەکانیش لەهەفتەی دوو رۆژدا لە قوتابخانەکان دەبن بۆ تۆمارکردنی ناوی قوتابییان.
بەپێی فەرمانێکی وەزاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە وەرگرتنی قوتابییان لە ناوەندەکانی خوێندن بۆساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) تێیدا ئاماژە بەوە دەکات لە پۆلی یەکەمی بنەڕەتی منداڵی لە دایک بووی ساڵی ٢٠١٧ وەردەگیرێت، لە رێکەوتی ٤-٦-٢٠٢٣ تاکو ١-٨-٢٠٢٣ پڕۆسەی ناو تۆمارکردن بەردەوام دەبێت “.
لەم فەرمانە وەزارییە هاتووە ” کارگێڕی قوتابخانەکان پابەندکراون لە هەفتەی دوو رۆژ دەوام بکەن لە قوتابخانەکان رۆژانی یەکشەممە و چوار شەممە تاکۆتای دەوام بکەن لە قوتابخانەکان.