زاری كرمانجی – زاری كرمانجی :
دوای هەڵكشانی ئامارەكانی تاوان و قوربانیانی هاتووچۆ، حكومەتی عێراق هاوردەكردنی توكتوك و ماتۆڕسكیل قەدەخە دهكات و سنوورێكیش بۆ ماتۆڕسكیلەكانی ناوخۆ دادەنێت .
بە پێی بەیاننامەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق، كە لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڵاوكرایەوە، بڕیاردراوە كە هاوردەكردنی توكتوك و هەموو جۆرەكانی ماتۆڕسكیل قەدەخە بكرێت.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە : “لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چەند بڕیارێكی گرنگ دران و یەكێك لە بڕیارەكانیش قەدەغەكردنی هاوردەكردنی هەموو جۆرەكانی ماتۆڕسكیل و توكتوكە.”
لەبارەی ماتۆڕسكیلەكانی ناوخۆش لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە :”ئەو ماتۆڕسكیلانەی كە لەناو شاردا هەن، تەنها بۆیان هەیە لە گەڕەكەكان و ناوچە كشتوكاڵییەكاندا هاتوچۆ بكەن.”