زاری كرمانجی – رواندز:
دەروازەکانی رواندز دەکرێنە دووسایدو ئەوکارە جوانێکی تر بە رواندز دەبەخشێت ، ئەمە قسەی
سەرۆكی شارەوانی رواندزبوو لە دیدارێکی زاری كرمانجی خستیە روو.
چیایی محەممەد حەسەن، سەرۆکی شارەوانی رواندز ئاماژەی بۆ ئەوەکرد” رواندز تاكە قەزایە لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هیچ شەقام و رێگەیەكی دووساید نییە، ئەمەش گرفتێكی گەورەیە بۆ دروست بوونی جەنجاڵی، چونكە ڕواندز شوێنێكی گەشتیارییە و ڕۆژانە نزیكەی پێنج هەزار گەشتیار ڕوو لەو ناوچەیە دەكەن، پێویستە دەروازەی قەزای ڕواندز بكرێتە دووساید”.
سەرۆكی شارەوانی رواندز، ئاشكراشی دەكات” بە دروستکردنی دەروازەی رواندز بەشێوەی دووساید دەتوانین رێگری بکەین لە زێدەڕۆی بۆ سەر مۆڵکی گشتی، زەویەکی گونجاویش هەیە بۆئەو مەبەستە و مۆڵکی شارەوانیشەو حکومەت ئەو ئەرکەی ناکەوێتە سەر قەرەبووی خەڵک بکاتەوەو جوانییەکی تریش بەرواندز دەبەخشێت.