پشتیوان كەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:”ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار جارێكی تر بەرزبونەوەی تۆماركرد، هاوكات دراوەكانی دیكەش بەرزی و نزمیان لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوو بەخۆوە بینیووە .
كۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 146,800 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن و 200 هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و سی هەزار لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 107,5دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،300 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,750 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.