موڕشید برادۆستی – سۆران:
بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سۆران، رایدەگەیێنێت، بەهۆی نەبوونی سەرچاوەی ئاو، هەروەها كۆنی و نەبوونی تۆڕی دابەش كردن، بەشێك لە گوندەكانی سنوورەكەمان چوار وەرزی ساڵ بە تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكەین.
تەحسین سەعدوڵڵا بەڕێوەبەری ئاوی ئیدارەی سۆران، بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای دەكات، لە لایەن كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە سەر بوددجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە گوژمەی نزیكەی چوار ملیار دینار، بە دوو قۆناغ چەند پڕۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە لە گوندەكانی سنوورەكەمان جێبەجێ دەكەین، پڕۆژەی جوندیان و هاودیان لە قۆناغی كۆتایدان، كەورین و چەند گوندێكی ناحیەی خەلیفانیش دەست بە جێبەجێ كردنییان دەكرێت.
گووتیشی:” بە شێوەیەكی گشتی، 60%ی گوندەكانی ئیدارەی سۆران گرفتی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، گرفتەكانیشیان چەند جۆرێكن، وەك نەبوونی سەرچاوەی ئاو، كۆنی و خراپی تۆڕی دابەش كردن، گوندیش هەیە پڕۆژەی دابەش كردنی ئاویان هەر نییە، هەوڵی ڕژد دەدەین چارەسەری كەموكوڕی و گرفتی ئەو گوندانە بكەین.”.