دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    نووسراوێك بۆ پلەبەرزكردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایان دەرچوو

    نووسراوێك بۆ پلەبەرزكردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایان دەرچوو

    بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی، پێشمەرگە توانی مه‌خموور ئازاد بكات

    بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی، پێشمەرگە توانی مه‌خموور ئازاد بكات

    رێگری لە گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک بۆ سنووری ماددەی 140 دەکرێت

    رێگری لە گواستنەوەی فۆڕمی خۆراک بۆ سنووری ماددەی 140 دەکرێت

    ئەمشەو کاتژمێر 12 دەروازەی حەج بۆ ناونووسینی خوازیاران دادەخرێت

    ئەمشەو کاتژمێر 12 دەروازەی حەج بۆ ناونووسینی خوازیاران دادەخرێت

  • عێراقی
    لە کەرکووک هێزێکی ئەمنی هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووەکانی گەڕەکێکی کوردنشین دەکات

    لە کەرکووک هێزێکی ئەمنی هەڕەشەی چۆڵکردنی خانووەکانی گەڕەکێکی کوردنشین دەکات

    فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرکرا

    فەرمانی دەستگیرکردن بۆ وەزیری پێشووی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرکرا

    فەرماندەی گروپە چەكدارێكی عێراق: مووشەک تەنیا بە مووشەک وەڵام دەدرێتەوە

    فەرماندەی گروپە چەكدارێكی عێراق: مووشەک تەنیا بە مووشەک وەڵام دەدرێتەوە

    لە عێراق؛ گرووپێكی هەڵدانی درۆن دەستگیركران

    لە عێراق؛ گرووپێكی هەڵدانی درۆن دەستگیركران

  • جیهانى
    ئێران، شەش مەرجی دیاریکرد بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بدات

    ئێران، شەش مەرجی دیاریکرد بۆ دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بدات

    ئێران پارەی مووچەی نییە

    ئێران پارەی مووچەی نییە

    نرخی نەوتی جیهانی گۆڕانی بەسەرداهات

    نرخی نەوتی جیهانی گۆڕانی بەسەرداهات

    كەشتییەكی نەوتهەڵگر بە ئامانج گیرا

    كەشتییەكی نەوتهەڵگر بە ئامانج گیرا

  • وتار
    دیپلۆماسی کوردستان چەک و هێزێکی کاریگەر لە ناوچەیەکی ئاڵۆز و پڕکێشەدا

    مادەی140 بە حەز و خەونی گورگە بۆرە فاشیزمەکان هەڵناوەشێتەوە

    ڕۆڵی حکومەت و کەرتی تایبەت؛ ئەوەی دەكرێت لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو فێربین؟

    ڕۆڵی حکومەت و کەرتی تایبەت؛ ئەوەی دەكرێت لە ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو فێربین؟

    هەشت کاتژمێر یاری بە دەروونی نەخۆش

    هەشت کاتژمێر یاری بە دەروونی نەخۆش

    درز خستنە ناو ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ئاڵۆزبوونی پێكەوەژیان

    درز خستنە ناو ئاشتیی كۆمەڵایەتی و ئاڵۆزبوونی پێكەوەژیان

    دیپلۆماسی کوردستان چەک و هێزێکی کاریگەر لە ناوچەیەکی ئاڵۆز و پڕکێشەدا

    دیپلۆماسی کوردستان چەک و هێزێکی کاریگەر لە ناوچەیەکی ئاڵۆز و پڕکێشەدا

    هەڵوەرینی پەیوەندی نیو سەدەی نێوان بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست و یەکێتی

    هەڵوەرینی پەیوەندی نیو سەدەی نێوان بنەماڵەی کەریم خانی برادۆست و یەکێتی

  • ڕاپۆرت
    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    ئه‌مڕۆ 39 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی ڕواندز تێپه‌ڕ ده‌بێت

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    مێژووی كورد لە نێو دەوڵەتی عوسمانی

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    شۆرشی سمكۆی شكاك (١٩١٨-١٩٣٠)

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    دێرسیم؛ برینی نەتەوەیەك

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆرشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    ڕاپەرینی بەر دەرگای سەرا 1930

    ڕاپەرینی بەر دەرگای سەرا 1930

  • دیمانە
    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    مەسرور بارزانی : پەیوەندی باشمان لە گەڵ حکوومەتی نوێی عێراق هەیە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    کۆکاکۆلا هۆکارە بۆ لەناوچوونی گورچیلە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

    بەرهەمەکانی زۆم خواستێکی زۆریان لەسەرەسەدان دەرفەتی کاری رەخساندوە

  • ئابوورى
    وەزیری نەوتی عێراق: بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو لە گفتوگۆداین

    وەزیری نەوتی عێراق: بۆ زیادکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە نەوتی خاو لە گفتوگۆداین

    نرخی دینار لە ئاست دۆلار بەرز بوویەوە

    نرخی دینار لە ئاست دۆلار بەرز بوویەوە

    نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بوویەوە

    نرخی زێڕ بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بوویەوە

    عێراق؛ گوژمەیەکی نەختی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشت

    عێراق؛ گوژمەیەکی نەختی بە بڕی 500 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکاوە گەیشت

  • وەرزشی
    کریستیانۆ و جۆرجینا هەزاران کەسیان ناردە “کەوەر”

    کریستیانۆ و جۆرجینا هەزاران کەسیان ناردە “کەوەر”

    ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

    ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

    ئینفانتینۆ بەدزی و پەیوەندی سۆزداری تۆمەتبار دەکرێت

    ئینفانتینۆ بەدزی و پەیوەندی سۆزداری تۆمەتبار دەکرێت

    گەنجێكی سۆران جیهان سەرسام دەكات

    گەنجێكی سۆران جیهان سەرسام دەكات

  • تەندروستى
    چارەسەرکردنی هەوکردنی پوكى ددان بە ئۆمیگا ٣ و ئەسپرین

    چارەسەرکردنی هەوکردنی پوكى ددان بە ئۆمیگا ٣ و ئەسپرین

    کەمیی ڤیتامین D لە گەنجیدا، مەترسییەکانی بۆ پیربوون چییە؟

    کەمیی ڤیتامین D لە گەنجیدا، مەترسییەکانی بۆ پیربوون چییە؟

    شەربەتی چەوەندەر یارمەتیدەره‌ بۆ تەندروستی گورچیلە لە کاتی دووگیانیدا

    شەربەتی چەوەندەر یارمەتیدەره‌ بۆ تەندروستی گورچیلە لە کاتی دووگیانیدا

    مەترسییەکانی بریندارکردنی هەڕەمەکی لە کاتی کەڵەشاخدا لەڕوانگەی زانستی پزیشکیەوە

    مەترسییەکانی بریندارکردنی هەڕەمەکی لە کاتی کەڵەشاخدا لەڕوانگەی زانستی پزیشکیەوە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    مەسرور بارزانی: ئازاری جینۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال هەرگیز لەیاد ناکەین

    مەسرور بارزانی: ئازاری جینۆسایدی ئێزدی و کۆمەڵکوژیی شنگال هەرگیز لەیاد ناکەین

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    خانمانی سیدەکان فێری دروومانی دەکرێن

    منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی تریاک گیانی لەدەستدا

    منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ بەهۆی بەکارهێنانی تریاک گیانی لەدەستدا

    چۆن ژیانێکی باشتر و سەرکەوتووتر بنیات بنێین؟

    چۆن ژیانێکی باشتر و سەرکەوتووتر بنیات بنێین؟

  • هەمەڕەنگ
    كتێبێك دواى 150 ساڵ گه‌ڕێنرايه‌وه‌

    كتێبێك دواى 150 ساڵ گه‌ڕێنرايه‌وه‌

    چارەسەرکردنی هەوکردنی پوكى ددان بە ئۆمیگا ٣ و ئەسپرین

    چارەسەرکردنی هەوکردنی پوكى ددان بە ئۆمیگا ٣ و ئەسپرین

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    گفتوگۆی کورت دەتوانێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز بکات

    گفتوگۆی کورت دەتوانێت پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز بکات

  • هەفتەنامە
    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

    جوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپ سواری لە بناری چیای كارۆخ بەڕێوەچوو

    جوارەمین فێستیڤاڵی ئەسپ سواری لە بناری چیای كارۆخ بەڕێوەچوو

No Result
View All Result

Home ڕاپۆرت

گەشتێك بەناو یادگەی نیشتمانیی بارزانی دا

3 ساڵ له‌مه‌وپێش
گەشتێك بەناو یادگەی نیشتمانیی بارزانی دا
60
VIEWS
Share on Twitter

یادگەی نیشتمانیی بارزانی چەندین یادگاری بارزانی لەخۆگرتووە

ئەم یادگەیە، نەوەی ئێستا و داهاتوو ئاشنای مێژووە پڕشكۆوەكەی بارزانی نەمر دەكات

زاری كرمانجی- بارزان:

بەسەرپەرشتی سەرۆك بارزانی و بە ئامادەبوونی دەیان سەركردە و كەسایەتی كوردستانی و عێراقی و بیانی، مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی كرایەوە. یادگەی نیشتمانیی بارزانی چەندین یادگاری بارزانی لەخۆگرتووە، لەوانە وێنەكانی بەگوێرەی قۆناغەكانی تەمەنی و خەبات و تێكۆشانی، هاوكات لەگەڵ چەك و كەرستە تایبەتەكانی دیكە.
ئامانج لە كردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم) دەیەوێت ببێت بە سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوە تاكو نەوەی داهاتوو ئەو ئازار و ناخۆشییانەی نەوەی پێشوو لە یاد نەكەن. یادگەكە سپارد نامەیەكە كە ئاماژە بە مانەوەی گەلی كورد دەكات و نامەیەكی بەردەوامی پێكەوەژیانن و ئاشتی پیشان دەدات. سەردانیكەران و نووسەران دەتوانن لە رێژەیەكی بەرفراوانی سەرچاوەكان لە كتێبخانە و مۆزەخانەكە سوودمەند بن، لەگەڵ هەبوونی كتێبخانەیەكی ئەلیكترۆنی كە لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بەردەست دەبێت. بی ئێن ئێم هەروەها شوێنی تایبەتی دابین كردووە بۆ سیمینار، كۆنفرانس، و پێشانگەكان. سەردانیكەران دەتوانن گەشتێك بكەن بەناو مێژوودا و لە هەمان كاتیشدا دەتوانن چێژ ببینن لە جوانی و دیزاینی مۆدێرنی یادگەكە كە ئاماژە دەكات بە سەركەوتنی بەرخودانی سەدان ساڵەی گەلی كورد كە لە ئەنجامدا ئازادی بۆ گەلەكەمان دەستەبەر كرد.
دەربارەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی (بی ئێن ئێم)
یادگەی نیشتمانیی بارزانی دامەزراوەیەكی كولتووری هەرێمی كوردستانی عێراقە كە بۆ یادكردنەوەی گیانی پاكی مستەفا بارزانییە، سیمبولی جولانەوەیی بەرخودانی كوردان. بەپێی دیدگای مستەفا بارزانی بۆ كوردستانێكی یەكگرتوو، بی ئێن ئێم رێز لە هەموو ئەو سەركردە كوردانە دەگرێت كە سەركردایەتی هەڵمەتە گەورەكانی كوردیان كرد بۆ ئامانجی ئازادی هەمیشەیی. بی ئێن ئێم دامەزراوەیەكی كولتوورییە كە ئامانجی هۆشیاركردنەوەی هەموو لایەكە كە كۆمەڵەی كوردستان بە چییدا رۆشتوون و چۆن گەیشتوون بەم رۆژەی ئێستا تیایدان. هەروەها بەبیرهێنانەوەیەكە بۆ نەوەكانی كوردستان كە باو و باپیرانیان چۆن بە ناخۆشی و ئازاردا تێپەڕیوون بۆ بەدەسهێنانی مافەكانی ئەوان كە دەتوانن سەردانی ئەم دامەزراوەیە بكەن بەبێ هەبوونی هیچ ترسێك.
ئامانج
ئامانجی بی ئێن ئێم فێركردن و پێزانینی نەوەی ئێستا و داهاتووە لەگەڵ دەرخستنی چێشتنی ئازارەكانی نەتەوەی كورد شان بە شانی بزووتنەوەی بارزانی و هەوڵە بەردەوامەكانی بۆ یاساكانی پێكەوەژیان، مافی كەمینەكان، و پاراستنی سرووشت.
مۆزەخانە
مۆزەخانەكە بە وردەكارییەكی زۆرەوە دیزاین كراوە بۆ رەنگدانەوەی شاخ و ئەشكەوتەكان كە چەندین ساڵ وەكوو قەڵغانێك نەتەوەی كوردیان پاراستووە، میللەتی كورد هەمیشە ئاماژە بەوە دەدەن كە تاكە هاوڕێیان شاخەكانە بۆیە مۆزەخانەكە ماڵێكە بۆ ئەو هاوڕێ راستەقینانە. بی ئێن ئێم سەردانیكەرانی بەرەوە گەشتێكی مێژووی دەبات بەناو رابردوودا لە رێگەی نمایشكردنی چەندین وێنە لە گەلەرییەكەی، و پیشاندانی كەل و پەلی مێژووی و چیرۆكێك كە بەپێی كاتی رووداوەكان رێكخراوە.
ژوورە ئەشكەوتەكە
ژووری ئەشكەوتەكە دیزاین كراوە وەكوو ئەو ئەشكەوتەی كە مستەفا بارزانی ماوەیەكی بەرچاوی ژیانی تێدا بردووەتە سەر. بارزانی و هاوەڵەكانی لە كاتی تۆپبارانی و شەڕەكاندا هەمیشە ئەشكەوتەكانیان بەكارهێناوە وەكوو حەشارگە. هەمیشە ئەشكەوتەكان وەكوو بەشێكی گرنگی ژیانی خەڵكی لادێكان دەمێنێتەوە لە ناوچە شاخاوییەكانی كوردستان.
بەشەكانی بی ئێن ئێم
مۆزەخانەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی یەكێكە لە مۆزەخانە گشتگیرەكان و هەمەجۆرەكان، ئەم دامەزراوە هەوڵدەدات جێگەی رەزامەندی سەردانیكەرانی بێت. یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوەیە كە گۆڕەپانێكی گەورەی لە دەرەوە دابین كردووە كە دەتوانرێت چەندین بۆنەی كولتووری تێیدا ساز بكرێت. ئەم گۆڕەپانە گەورەیە كەش و هەواكەی زۆر هێمن و ئاسوودەی هەیە، كە جوانی سرووشتی ناوچەكە دەردەخات. مۆزەخانەكە سەردانیكەرانی بەرەوە گەشتێكی روون دەبات بەناو رابردوودا كە زۆر چیرۆكمان بۆ روون دەكاتەوە.
یادگەكە ژوورێكی شانۆیی هەیە كە لەڕێگەی فیلمی دیكۆمێنتاری كورت پوختەیەكی مێژوویی بارزانی پیشان دەدات وە هەروەها گەلەرییەك كە كاری نیگاركێشە بەناوبانگەكانی ناوچەكە نمایش دەكات.
بی ئێن ئێم هەروەها هۆڵێكی كۆبوونەوە لە خۆ دەگرێت وە چەندین ژووری سیمینار بۆ هەموو جۆرێكی كۆنفرانس و سیمینار. یەكێك لە ئامانجەكانی ئەوەیە كە رێژەیەكی بەرفراوانی سەرچاوە دابین بكات بۆ لێكۆڵێنەران و خوێنەرە زانیاری خوازەكان.
یادگەی نیشتمانیی بارزانی، كتێبخانەیەكی هەیە كە ژمارەیەكی بەرچاو لە كتێب و دۆكیۆمێنت لە خۆ دەگرێت. بۆ ئەوانەی كە ناتوانن سەردانی كتێبخانەكە بكەن وە زیاتر بە تەكنۆلۆژیا ئیش دەكەن، دەتوانن دەستیان بگات بە سەرچاوەكان لە كتێبخانەیەكی ئەلیكترۆنی. چەندین ژووری بچووك و گەورەی كۆبوونەوەی هەیە وە چەندین شوێنی حەوانەوە و كافتریایەكی گەورە كە دەكرێت تاكوو 300 كەس لە خۆ بگرێت. هەروەها كۆمەڵگەكە دەتوانێت بۆنەی جۆراوجۆر بە ئەنجام بگەیەنرێ كە جێگەی رەزامەندی ئێوە بێت.
سەرۆك بارزانی، لە گوتارەكەیدا كورتەیەكی لە مێژووی بارزانییەكان خستەڕوو و تێیدا باسی لەوەكرد، زۆر لەسەر بارزان نووسراوە و وتراوە، ناحەزانیش نووسیویانە و راستییەكانیان شێواندووە، بەڵام لە ئەرشیفی زۆرێك لە دەوڵەتان دەركەوت، ئەوەی لە بارزان سەریهەڵدا، بزووتنەوەیەكی رزگاریخوازی دیموكراتخواز بووە و كاریگەرییەكی گەورەشی هەبووە.
سیروان بارزانی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: یادگەی نیشتمانیی بارزانی چەندین یادگاری بارزانی لەخۆگرتووە، لەوانە وێنەكانی بەگوێرەی قۆناغەكانی تەمەنی و خەبات و تێكۆشانی، هاوكات لەگەڵ چەك و كەرستە تایبەتەكانی دیكە بۆ نموونە دەمانچەكەی كە هی سەردەمی كۆماری كوردستانە لە مەهاباد.
سیروان بارزانی، باسی لەوەشكرد، خاتوو حەمایل هاوسەری بارزانی، رۆڵێكی گەورەی هەبووە لە پاراستنی ئەرشیفەكانی بارزانی، سەرەڕای ئەوەی بەردەوام شوێنگۆڕكێیان كردووە و ئاوارەی وڵاتان بوونە، بەڵام دەرفەتی لەناوچوونی ئەو ئەرشیف و كەرستانەی لە هیچ بارودۆخێكدا بە هیچ كەس نەداوە و پاراستوونی.
سەرنجی خستە سەر ئەوەی كە لە ئاییندەدا یادگەكە فراوان دەكرێت، بەتایبەتی هەوڵ دەدرێت میدیالیایەكی نێودەوڵەتی كە تایبەت بێ بە بارزانی دروست بكرێت بەو كەسانە بدرێت كە لە بواری مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت و هەر بوارێكی دیكە خزمەت بە مرۆڤایەتی دەكەن. گوتیشی، كتێبخانەیەكی ئەلیكترۆنی لە یادگەكەدا دەبێت بۆ ئەوانەی كار لەسەر مێژووی كورد و شۆڕشەكانی بارزان و شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشەكانی دیكە دەكەن.
محەممەد ئیحسان، شرۆڤەكاری سیاسی، دەڵێت: كردنەوەی یادگەی نیشتمانی بارزانی لەم كاتەدا زۆر گرنگ و پێویست بوو، چونكە ئێمە لە ناوچەیەكدا دەژین، هەر كەسێك كۆچی دوایی كرد، لەدوای خۆی هیچی بۆ نامێنێتەوە و هەمووان لەبیری دەكەن، بەڵام بە دروستكردنی ئەم یادگەیە، نەوەی ئێستا و داهاتوو ئاشنای مێژووە پڕشكۆوەی مەلا مستەفا بارزانی دەبن:
بەگوتەی محەممەد ئیحسان، یادگەكە بەشێوەیەكی بەردەوام كراوە دەبێت و هاووڵاتییانی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەتوانن سەرانی بكەن و ناوەوەی ببینن. ئاماژەی بەوەشكرد، كتێبخانەیەك لەناو ئەو یادگەیەدا هەیە، هەر لێكۆڵەرێك سەردانی بكات، دەتوانێت فایلەكانی داونڵود بكات و سوودیان لێ ببینێت.
محەممەد ئیحسان دەڵێت: ئەو میلـلـەتەی مێژووی خۆی لەبیر بكات، نە ئێستای دەبێت، نە داهاتوو، بەڵام پێویستە وانە لە مێژوو وەربگرین، چۆن بتوانین سوودی لێ بیینن و هەڵەكان دووبارە نەكەینەوە. بۆیە من دەتوانم بڵێم مۆزەخانەكە یەكێكە لەو شتانە و ئەو شتانەی لەنێو مۆزەخانەكەدا دەبینی، بەڕاستی جێگەی رێزە.
فرێدریك تیسۆ، كونسوڵی پێشووی فەرەنسا لە هەولێر، رایگەیاند، رۆڵی مەلا مستەفا بارزانی زۆر گرنگ بوو، خەباتێكی زۆری كرد لەگەڵ قازی محەممەد، بۆ دامەزراندنی كۆماری كوردستان، هەروەها دوو سەركردە بوون لەپێناو بەدەستهێنانی ئازادی بۆ گەلەكەیان جەنگان.
پیتەر گاڵبرێت، سیاسەتمەدار و دیپلۆماتكاری ئەمەریكی، رایگەیاند، یادگەی نیشتمانی بارزانی زۆر سەرنجڕاكێشە، هەستێكی قووڵی مێژوویی لەلای ئەوانە دروست دەكات، كە سەردانی دەكەن.
گاڵبرێت كاریگەربوونی خۆی بەرامبەر مەزاری مستەفا بارزانی نیشاندا و گوتی، بارزانی گۆڕ و مەزارەكەیشی گوزارشت لە سادەیی و خاكیبوونەكەی دەكات، ئەمەش بۆ ئەو گەورەییە.
ئەو سیاسەتمەدار و دیپلۆماتكارە ئەمەریكییە ئاماژەی بەوە كرد، مستەفا بارزانی شۆڕشی لە دژی حكوومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق كردووە، راپەڕین و سۆڕشی لەپێناو كورد كردووە، لەم پێناوەشدا قوربانی بەخۆی داوە و ئاوارە و دەربەدەر بووە.
د.ڕێبوار مەغدید هاودیانی، مامۆستای زانكۆی سۆران و قوتابی دكتۆرا لە یاسا، بە زاری كرمانجی ڕایگەیاند: یادگەی نیشتمانی بارزانی ڕاستیێكە خۆی بوونی هەیە و سەركردە “مستەفا بارزانی” لە پێناو ئەم نیشتمانە خەبات و تێكۆشانی كردووە، بەو پەڕی توانا سنووردارەكانی گەلی كورد و شۆڕشی بەگەڕ خستووە لەپێناو ئازادی و سەربەخۆیی كوردستان، ڕێبەری قوربانیدان و پێشخستنی پرسی كوردی كردووە لە قۆناغێك لە قۆناغەكان، ئیتر ئەمە بەشێكە لە مێژووی كورد”.
ئەو مامۆستایە، گوتیشی: ئێمەی كورد مێژوویەكی دوور و درێژمان هەیە، بەڵام كاتێك دووژمن بە هەموو شێوازێك هەوڵی بزركردن و لەناوبردنی ئەو مێژووەی كردبێتە ئەركی سەرشانی خۆی، هەمیشە هەوڵی دروستكردنی هەستی خۆبەكەم زانین بدات، چونكە دواجار لە شكۆی سەركردە و ڕێبەرانی كورد و ڕەمزە نەتەوایەتیەكانمان دەدات، كەواتە پێویستە ئێمەش بەو پەڕی تواناوە هەوڵ بدەین، ئەو مێژووەی كە بزرە زیندووی بكەینەوە، ئەو ئەفسانە راستەقینانەی كورد هەیەتی بیانپارێزین و وەك ڕەمزی نەتەوەیی شانازییان پێوە بكەین، چونكە هەر گەل و نەتەوەیەك ڕەمزێكی نەتەوەیی و مێژووێكی نەبێت شانازی پێوە بكات لەناو دەچێت، مێژوو و نەتەوە دووانەیەكی دانەبڕاون، بۆیە دەبینین گەلانی دەوروبەر بە دزینی سەركردەیەكی وەك سەڵاحەدین و شێخ سەعیدی نورسی و سەدان زانا و ناوداری دیكەی كورد دەیانەوێ بەزۆر مێژوو بۆخۆیان دروست بكەن، ئەیانەوێ شتێك نەبێت ڕۆڵەكانی ئێمە شانازی پێیەوە بكەن و لە دەوری كۆببنەوە”.
دەشڵێت: زۆر گرنگ و پێویستە و خزمەتێكی نیشتمانییە، كاتێك بمانەوێت مێژووێكی بەرجەستەكراوی سەركردەیەك یاخود چەند لایەنێك لە ژیان و خەباتی سەركردەیەكی كورد بخەینەڕوو، ئەمە چۆن خزمەتێكە بە مێژووی نەتەوەییمان، دواجار خزمەتێكیشە بە برەوپێدانی كەرتی گەشتیاری و پاشان بڵاوكردنەوەی مێژووی نەتەوەییمان لەم ڕێگەیەوە، هەروەك چۆن بە پێویستی دەزانین زیاتر گرنگی بە بیرۆكەی “گەشتیاری تاریك” بدرێت، چونكە هەم خزمەتێكە بە مێژووی نەتەوەییمان و هەم برەودانە بە كەرتی گەشتیاری، بەوەی ئەم جۆرە گەشتیارییە تیشك دەخاتە سەر ئەو وێرانكاریی و قوربانی و گیانفیداییەی كە ناوچە و كەسانێك ڕووبەڕوویان بوونەتەوە.
ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئاماژە بەوەشدەدات: كردنەوە و بنیادنانی یادگەی نیشتمانیی بارزانی، جێگەی دەستخۆشانەیە، هیوامان وایە لە ئایندەیەكی نزیكدا، بەشی سەركردە و ناودارانی دیكەی كورد لەم پڕۆژەیە جێگەیان بكرێتەوە، مۆزەخانەیەكی نیشتمانیی گەورە، كە تیایدا بایەخ بدرێت بەو ناودار و كەسایەتییانەی ڕۆڵێ مێژوویی گەورەیان هەبووە و جێگای ئەوەن میللەتەكەمان شانازییان پێوە بكات و خەبات و ماندووبوونیان بۆ هەمیشە و بەڕێز لێگیراوی بمێنێتەوە، ئەو بەهایە باڵایانەی كە بەهۆیانەوە ڕێبەرایەتییان پێیەوە كردووە پشتاو پشت بگوازرێتەوە بۆ نەوەكانمان و بەجۆرێك هەستی شكۆ و غرور لەنێو تاكی كورد بچێنین، غرورێك هەستی كەمی تاكی كورد، یان شكۆمەندبوونی نەتەوەكانی دیكە بڕەوێنێتەوە و نەشمان گەیەنێتە ئاستی خۆ بەگەورە زانین، بەڵكو ئەم غرورە پێمان بڵێت بە شكۆمەندییەوە ئێمە هەبووین و هەین و لە ئایندەشدا دەبین، بۆیە هەروەك چەندین سەركردەی خاوەن خەبات موڵك و مێژووی نەتەوەییمانن، بەهەمان شێوازیش مستەفا بارزانی، موڵك و مێژووی هەموو كوردە و نیشتمان شانازی پێوە دەكات و بە بەشێكی پڕشنگدار و نموونەیەكی قوربانیدان و گیانفیدایی لەپێناوی نیشتمان دەمێنێتەوە”.

Previous Post

ساڵانە نزیكەی دوو ملیار دینار بۆ كرێی فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەكانی ئیدارەی سۆران تەرخان دەكرێت

Next Post

10 ساڵە بەردی بناغەی ماڵی حوزنی موكریانی لە قەزای رواندز دانراوە

Next Post
10 ساڵە بەردی بناغەی ماڵی حوزنی موكریانی لە قەزای رواندز دانراوە

10 ساڵە بەردی بناغەی ماڵی حوزنی موكریانی لە قەزای رواندز دانراوە

Stay Connected test

  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

کانوونی دووەم 2, 2024
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

0
بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
نووسراوێك بۆ پلەبەرزكردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایان دەرچوو

نووسراوێك بۆ پلەبەرزكردنەوەى فەرمانبەران و مامۆستایان دەرچوو

ئاب 10, 2026
بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی، پێشمەرگە توانی مه‌خموور ئازاد بكات

بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی، پێشمەرگە توانی مه‌خموور ئازاد بكات

ئاب 10, 2026
کریستیانۆ و جۆرجینا هەزاران کەسیان ناردە “کەوەر”

کریستیانۆ و جۆرجینا هەزاران کەسیان ناردە “کەوەر”

ئاب 10, 2026
ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

ریال مەدرید ریکۆردێکی نوێ تۆمار دەکات

ئاب 10, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک
  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • ناوخۆ
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • ئابوورى
  • دیمانە
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net