زاری كرمانجی- سۆران:
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران، دەڵێ: ساڵانە ملیارێك و800 ملیۆن دینار بۆ كرێی فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەروات، پشكی شێریش بەر خوێندنی باڵا كەوتووە.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەرێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی ئیدارەی سۆران، گوتی: لە سنووری شارەوانی قەزای ناوەندی سۆران، نزیكەی 70 دۆنم زەویمان تەرخان كردووە بۆ تەواوی فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتیەكانی سنوورەكە، بۆ ئەوەی بینا لەسەر دروست بكەین، ئەم كۆمەڵگە كارگێرییە كارئاسانی تەواو بۆ هاووڵاتییان دروست دەكات لە كاتی رایكردنی مامەڵەكانیان لە یەك شوێن.
حەكیم، تێلی، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ڕایگەیاند: ساڵانە لەگەڵ خەرج كردنی بودجە بۆ ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزاریەكان بەشێك لە بودجەش تەرخان دەكەین بۆ دروستكرنی بیناو و باڵەخانە، بۆ ئەوەی بەرێوەبەرایەتی و فەرمانگە حكوومیەكان ببنە خاوەن بینای خۆیان.