سارا فارس
قوتابی قۆناغی سێیەم – بەشی کۆمەڵناسی – زانکۆی سۆران
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێکهاتووە لە هەموو ئەو تۆڕە پەیوەندیانەی کە کۆمەڵگە پێکەوە دەبەستێتەوە، وە کارئاسانی کردووە بۆزانینی هەواڵ و زانیاری بەخێراترین کات، بەربڵاوترینیان فەیسبووک وتویتەر و یوتیوب و ئینستگرام، وە ژمارەی بەکارهێنەریان بەردەوام لە زیاد بوون دایە و بڵاوبوونەوەی ئامێرە زیرەکەکان هۆکاری سەرەکییە بۆ بڵاوبوونەوەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان. تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەو پەیوەندییە خێراییە كە بە كەمترین كات و كورترین ڕێگە بە شكاندنی سەرجەم سنورەكان بە خەڵكەوە دەمانبەستێتەوە. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوونەتە بەشێکی دانەبڕاو لە کولتووری ئەمڕۆ دیجیتاڵ میدیا بەگشتی تۆرە كۆمەڵایەتییەكان بە تایبەتی لە ئەمڕۆدا وەك شەپۆڵێكی بەرفراوان بڵاو بوونەتەوە و پێداویستییێكی گرینگی هەر تاكێكن لە سەرتاسەری جیهاندا.
تۆرە كۆمەلایەتییەكان بە یەكێك لە گرنگترین تەكنەلۆژیاكان دادەندرێت وە چەندین سوودیشی هەیە لەوانە بە ئاسانترین و كورترین ڕێگە دەگاتە زۆرترین هەواڵ و زانیاری و داخوازیەكانت، لە هەمان كاتیشدا دەتوانیت فێری زمانی تازە بیت وە ئاشنابوون بە كولتوور و دابونەریتی جیاواز. لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئەوەندە گەشە و ناوبانگێکی زۆری لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێناوە تا ڕادەیەک کە ئێستا زۆرێک لە توێژەران ئارەزووی زانیاری زیاتریان لەسەر ئەم پلاتفۆرمە کۆمەڵایەتییانە و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگە هەیە. دەستگەیشتن بە ئاسانترین شێوە بە هەلی كار و خوێندن و گەشتكردن بۆ بازرگانی و ڕیكلامكردن.
لە کاتێکدا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتوانن سوودی زۆریان هەبێت، بەڵام زیانیشی هەیە نهك ههر له كوردستان بهڵكو وڵاتانی پێشكهوتووش بهدهرنین له پهیج و ئهكاونتی فهیك ( ساخته) بۆ بهكارهێنانی جۆرهها كاری نهشیاو، بۆیه ئهمجۆره كارانه به ڤایرۆسێكی كوشندهی كۆمهڵایهتی دهزانرێن بڵاوكردنهوهی وێنهی كهسانی دیكه بهبێ رهزامهندی خودی كهسهكه، بازرگانیكردن به بابهتە نایاساییهكان و كهرهسته ڕێگا پێنهدراوهكان یان بهكارهێنانی زانیاری و داتای بهكارهێنهران بۆ مهبهستی جۆراوجۆر. بهداخهوه ڕۆژانه گوێبیستی چهندین كاری ناشیاو و مهترسی دهبین، ئهمهش بههۆی نهبونی فلتهری بابهتهكان و ههمیش شهیهركردن و بڵاوكردنهوهی زانیارییەكان به راستهوخۆ و زۆرخێرا كه توانای كۆنترۆڵكردنیان ئاسان نییه. هەرچەندە سایتەکانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان خەڵکی زیاتر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتێکی بی بی سی نیوز، ئەمە دەبێتە هۆی گۆشەگیری لەڕووی کۆمەڵایەتییەوە. ژمارەی کارلێکی ڕووبەڕوو لە نێوان گەنجان کەمدەکاتەوە چونکە بە شێوەیەکی ئاسایی زۆربەی کاتەکانیان لەسەر ئەم پلاتفۆڕمە کۆمەڵایەتییە ئۆنلاینانە بەسەر دەبەن. بههۆی خراپ بهكارهێنانی تۆڕە كۆمەلایەتییەكان و فاكتهره نەرێنیەكانی، ساڵانه چهندین كهس كۆتایی به ژیانی خۆیان دههێنن و دهبنه قوربانی دهستی ئهم كردهوه ناشرینانه. تۆڕە كۆمەلایەتییەكان ( تیكتۆك بە نموونە) هیچ سانسۆرێكی ئەوتۆی لەسەر نییە و جۆرەها ڤیدیۆی بێمانا كە هەرزەكاران فێری شتی نەشیاو و لادان دەكات. حكومەت نەك سانسۆر بەڵكوو پێویستە كەسانی نەرێنی ناو تۆرە كۆمەڵایەتییەكان دووربخاتەوە بۆ ئەوەی چیتر كاریگەری خراپ لەسەر كۆمەڵگە بڵاونەكەنەوە، زۆرترین ئەو كەسانەی دەكەونە ژێر كاریگەری كەسایەتییە دیارەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان منداڵ و گەنجانن ئەمەش ئەركی خێزانە هۆشیارانە لێیان دووربخاتەوە.
لاسایكردنەوەی گەنجان بۆ بابەتەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بووەتە خووێك ئەمەش كێشەی لە كۆمەڵگەی كوردی درووست كردووە، كۆمەڵێك كەسایەتی هەن ڕۆژانە بابەتی نەرێنی خراپ بڵاودەكەنەوە، كاریگەری خراپی لەسەر گەنجان هەیە، دەبێت گەنجان هۆشیاربن خۆیان لەو بابەتە خراپ و بێ سوودانە بپارێزن.
لەناو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەندان كەسایەتی هەن بەبێ هیچ ئایدیایەك كە لە خزمەت كۆمەڵگەدا بێت بە بڵاوكراوەكانیان كۆمەڵگە و بەتایبەت گەنجان ئاراستە دەكەن بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش بەبێ ئاگاداربوون لە ئامانجی ئاراستەكردن و بەلاڕێدابردنی سیاسەتی پشت شاشە، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان شوێنیان كەوتوون و تەماشایان دەكەن، زۆربەی كات گەنجان هیواخوازن هەمان ژیانی كەسایەتییەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیان هەبێت و كاریگەرن بە كردەوەكانیان. تۆرە كۆمەلایەتییەكان کاریگەریی فرەلایەنەی لەسەر کۆمەڵگەی مۆدێرن هەیە، چونکە کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی ژیان هەیە، لەوانە بازرگانی، ڕۆشنبیری، سیاسەت، پەروەردە، ئابووری. بە گشتی دەکرێت تۆرە كۆمەلایەتییەكان وەک گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە چالاکییەکانی ڕۆژانە و شێوازی ژیاندا هەژمار بکرێت. هەروەها هەنگاوێکە بەرەو ژینگەیەکی نوێی پەیوەندیکردن.