زاری كرمانجی-رواندز
لە رێگەی بەڵێندەرایەتی بە گوژمەی سەد ملیۆن دینار پڕۆژەی كۆنكریت كردنی بەشی یەكەمی كوڵانەكانی گوندی بێخاڵ جێبەجێ دەكرێت.
لەمبارەوە ئەحمەد قادر، قائیمقامی قەزای ڕواندز، رایدەگەیەنێت ” لەسەر بودجەی بەپێدانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە گوژمەی 100 ملیۆن دینار، لە رێگەی بەڵێندەرایەتی پڕۆژەی كۆنكریت كردنی بەشی یەكەمی كوڵانەكانی گوندی بێخاڵ سەربە قەزای ڕواندز ئەنجام دەدرێت.
دەشڵێت: ” جگەلەو پڕۆژەیە ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە بەرنامەی پلان و بەرنامەی جێبەجێ كردندان.