ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٩/١٨ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکوومهتی بهریتانیا، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له شاژن ئێلێزابێسی دووەم، دهگاته لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
لەم سەردانەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لهگهڵ سهرکرده و ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕێورەسمەکەدا ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەو بۆنە فهرمییە دەبێت.
سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
٢٠٢٢/٩/١٨