ئەحمەد حەمەدەمین قادر
بێگومان هەموو گەل و نەتەوەیەک خودان داستان و مێژوویەکی تایبەت بەخۆیانن هیچ گەلێک نییە و نەماوە لە کاروانی ژیان گەر خاوەن مێژوویەکی تایبەت بەخۆی نەبێت چ لە رووی کهلتوور، فەرهەنگ،داستان،زمان،کەسایەتی…..هتد.
کورد لە دێر زەمانەوە هەر لەسەردەمی میدەکانەوە کە شانازی بە کاوەی ئاسنگەروە پێدا شۆڕ دەبێتەوە تاوەکو ئێستا خاوەن چەندین سەرکردە و داستانین کە هەرکات ناوی کورد یاخود دیمۆگرافیایی کورد دێت مێژوومان بەم شاخانەوە دەبەستێتەوە جا لە داستانەکانی خواکوڕک و هەندرێن و بەردەقارەمانان و مەیدان مۆرک ،،،هتد،بگرە تاکو پردێ و سحێلای سەردەمی داعش، بێگومان لەگەڵ ئەمانە چەندین سەرکردە هەن گەر هەر کات وشەی مێژوو بە یادگەمان دابێت ناوی سەرکردەی وەک (سەلاحەدینی ئەیووبی، شێخ عەبدلسەلام بارزانی، مەلا مستەفا بارزانی، شێخ مەحموودی حەفید شێخ سەعیدی پیران،قازی محەممەد، شێخ ئەحمەدی بارزان) دەکەوێتە سەرزمانمان.
داخی گرانم لەم بارەیەوە زۆرێک لە ناحەزان و دووژمنانی کورد، هەوڵی پاکتاوکردن یاخود ناشرین کرد و هەندێک جاریش هەوڵی بەلاڕێدابردنی ئەم مۆرکە نەتەوەیەمان دەدەن هەتا گەر لە تواناشیان دابوبێت هەوڵیان داوە ئەو قارەمانانە ناسنامەیان بگۆڕن و هەوڵی بەنەتەوەی کردنی خۆیان بدەن وەکو سەلاحەدینی ئەیووبی و دەولەی عەرەبی یاخود شێخ سەعیدی نەورەسی و تورک ،کەوابێت هەر نەتەوەیەک شانازی بە مێژووی خۆیەوە نەکات ناتوانێت داهاتوویەکی رۆشەنی هەبێت ، هەر گەلێک شەڕ بۆ پاراستن و مانەوەی مێژوو سەرکردەکانی خۆی نەکات ناتوانێت لە کاروانی ژیان درێژە بە گەشتی جوگرافیای خۆی ،زمان، کەلتوورو تەنانەت شارستانیەتی خۆشی بدات.
یادگەی بارزانی نەمر، بەیەکێک لە جوانترین و باشترین بژاردەی کورد هەژمار ئەکرێت یەکێکە لە باشترین ڕێگای مانەوەی کوردبوون ،هیواخوازم ئەم دەستکەوتە فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوو چەندین سودی تری هەبن ،لێرەوە پێشنیارێک دەخەمە ڕوو لە شانازیمان بۆ مێژوو و وە پەرۆشیمان بۆ داهاتوویەکی پڕشنگ دارتر و باشتر بۆ نەوەی داهاتوومان سوودێکی مەزنی دەبێت.
١- دروست کردنی کۆمەڵگەیەکی مێژووی کە خۆی لە بەشەکانی. (فەرهەنگ،ڕەسەنایەتی،پەرتوکخانە،کەسایەتی و سەرکردەکان،جوگرافی……) هتد
٢-ڕۆڵی سەرکردەکانی تێدا دیاری بکرێت جا هەر لە سەلاحەدینی ئەیووبی بگرە تاکوو ئەمڕۆی کوردستان
٣-داستان ونەبەردیەگرنگ و مێژوویەکانی کوردستان و شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری گەلەکەمان لە سەرەتای مێژووی کورد تاکو ئەمڕۆ تۆماربکرێت چ لە ڕێگەی نووسین بێت یاخود بەڵگە فیلم یا دۆکیۆمێنتاری.
٤-بۆ زانکۆیەکی وەکو سۆران یان هەرزانکۆیەک کە ناوەندێکی گەورە و داینەمۆی بەرهەم هێنانی گەنج و خوێنەر و ڕۆشنفکرە دروست کردنی کۆمەڵگەیەکی لەو شێوەیە هەم بۆ ناوی زانکۆ هەمیش بۆ پێشوەچوونی زیاتری زانکۆ دەست کەوتێکی گەورەیە
سودەکانی گەلێکن وەکو
١-ناوەندە ئەکادیمییەکانی وەک زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزراوە حکومی و حیزبیەکان سودێکی یەکجار زۆری لێدەبینن بەتایبەت قوتابییان دەتوانن وەکو باشترین سەرچاوەی باوەڕپێکراوی مێژووی بۆ توێژینەوەکانیان سوودی لێببینن.
٢-نەوەی داهاتوو ئاشناتر بەرچاو ڕوونتر ئازایانەتر و ئاسانتر دەستی بە مێژووی خۆی و باب و باپیران ونەتەوەکەی دەگات و ئازارو مەینەتیەکان وەک شانازی وەردەگرێت.
٣-هەستی نەتەوەی و نیشتیمانی بۆ خاک و گەل و کۆمەڵگەی زیاد دەکات ئامادەی خزمەتکردنێکی دڵسۆزانەتر و ڕاستگۆیانەتر دەبێت.
٤-هەبوونی ئەم جۆرە کۆمەڵگەیە پاراستنی موڵک و مۆرکی وئاسایشی نەتەوەیی زیاتر دەکات لە ئاستی نێودەوڵەتی و وڵاتانی دیبلۆماسی.
٥-برەودان بە کەرتی گەشتیاری لە دەڤەرەکە و زەمینەسازیە بۆ ناساندنی نەتەوەی کورد بە گەلانی تر و تێڕوانینێکی جیاوازتر و باشترە بە سنووری جوگرافی ،دیبلۆماسی،مێژوو و داهاتووی کوردوکوردستان.