سەردار قازی ـ رواندز:
ژمارەیەک یاریزانی تۆپی پێ لە سنووری قەزای رواندز، داهێنانیان ئەنجامداوە لە بری ”شۆڕت“ بە شەرواڵ یاریی دەکەن.
ماوەیەکی کەمە ژمارەیەک یاریزانی تۆپی پێ بڕیاریانداوە بەم شێوازە یاریی بکەن، تایبەتمەندییەکی دیکە ئەوەیە، کە لە کاتی یاریی کردن دەم و چاوی خۆیان دەپێچنەوە، بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە.
لەبەر دەرکەوتنیان وەک نەناسراوێک، یەکێک لەوان بەبێ ئەوەی ناوی ئاشکرا بکرێت پێی گوتم: “شەرواڵ فەرقێکی وەهای لەگەڵ شۆڕت نییە، هەر وەک ئەو فەراحە و تەنها قاچت داپۆشراوە.”
بەشێکی دیمەنی یاریی کردنی خۆیان گرتووە، دەم و چاویان داپۆشیوە بەحاڵ بەردەمی خۆیان دەبینن.