زاری کرمانجی – سۆران:
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و خاوەن كۆگاکان دەكاتەوە، هاتنی بارهەڵگر بۆ سەنتەری شار بۆ هەڵگرتن و دابەزاندنی بار لە كاتژمێر 9:30 شەو تاكو 6:00 بەیانی رێگە پێدراوە.
هاتۆچۆی سۆران ئەوەشی روونکردووهتەوە ” بە هەموو شێوەیەك بەكارهێنانی شەقامە سەرەكیەكان و كۆڵانەكان وەك گەراج بۆ بارهەڵگرەكان قەدەغەیە و بە پێی یاسا لێپێچینەوەیان لەگەڵ شۆفێری كەمتەرخەمدا دەكرێت”.