زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی لە ساڵی 2017 بە بڕیارێكی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو رێڕەوانەی هەزاران كاسبكار كاری كۆڵبەریان تێدا ئەنجام دەدا، بە تایبەت لە سنووری حاجی ئۆمەران و ناوچە سنوورییەكانی دیكە داخراون، ئەوەش كاریگەری لەسەر ژیان و بژێویان درووست كردووە.
وەك كۆڵبەرانی سنوورەكە بۆ زاری كرمانجی باسیان لێوەكرد: ” داخستنی رێڕەوی كۆڵبەران لە سنووری حاجی ئۆمەران و ناوچە سنوورییەكانی دیكەی باشوری كوردستان، لە لایەن كۆماری ئیسلامی ئێران، كاریگەری زۆری لەسەر ژیان و بژێویان دروست كردەوەو بەم هۆیەوە هەزاران كاسبكارو كۆڵبەر بێكار و نان بڕاو بوونەو لە چاوەڕوانی كردنەوەیاندان”.
بە گۆتەی لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنووری قەزای چۆمانیش، دوای داخستنی رێڕەوی كۆڵبەران لە سنووری حاجی ئۆمەران لە دیوی ئێرانەوە، رێگە بە هیچ كۆڵبەرێك نادرێت بە شێوەی نایاسایی كاری كۆڵبەری لە سنوورەكە بكەن، بەمەش لە ئێستادا هاتووچۆ ئاڵو گۆڕكردنی بازرگانی تەنها لە دروازەی فەرمی حاجی ئۆمەرانەوەیە”.