مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی سنووری ئاكرێ دەكات و چەند پڕۆژەیەك لە ئاكرێ و بەردەڕەش رادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەم 22ـی ئایار، بڕیارە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی ئاكرێ بكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی سنووری هەردوو شارۆكەی ئاكرێ و بەردەرەش، باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكانی ئەو ناوچەیە تاوتوێ بكات.
باس لەوەش كراوە، سەرۆكی حكوومەت دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سنوورەكە،، لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتییەكانی دەڤەرەكە كۆ دەبێتەوە.
هەروەها بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەت، ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەك لەو دەڤەرە رابگەیەنێت.