زاری كرمانجی – سۆران :
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی هەردوو رێكخراویی تەندروستی جیهانی و یونیسێف هەڵمەتی كوتانی فرەڤاكسینی بۆ منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵی راگەیاند.
لە راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە :”هەڵمەتەكە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و لە رۆژی (21ـی ئایاری 2023)، دەستپێكردووە.”
هاوكات وەزارەتی ناوبراو داوا لە دایك و باوكان دەكات، هاوكاری تیمەكانی تەندروستی بكەن بۆ كوتانی منداڵەكانیان و ئەو هەنگاوەشی بە خزمەتكردنی تەندروستی منداڵەكانیان و پارێزگاریكردن لە تەندروستییان داناوە و ئەو جۆرە هەڵمەتەی بە یارمەتیدەرێكی گەورە ناوبردووە بۆ پاراستنی منداڵ و نەوەكانی داهاتوو، لەو نەخۆشییە پەتایی و گوازراوانەی كە تەنیا بە كوتان خۆپارێزییان لێدەكرێت.