جوان عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتی لەبارەی ئەو گرژی وئاڵۆزیانەی کە ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان دروست بوون دەڵێ:” سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئەمڕۆ زیاتر وەك ئەندامێکی حزبی دەسەڵاتەکەی بەکارهێنا بە پێی بڕگەی سێی ماددەی هەژدەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەم مافەی بەخۆیدا، لە کاتێکدا بە پێی بڕگەی یەکی هەمان ماددە ئەرکی سەرۆکی پەرلەمانە کە نوێنەرایەتی پەرلەمان بکات و قسە بەناوی پەرلەمان بکات، پێم وایە لە پێناو ڕێزگرتن لەبڕیار و ئیرادەی لایەنە سیاسییەکان و پڕۆسەی دیموکراسی بە شێوەیەکی گشتی بڕیاردان لەسەر دواخستن یان بەردەوام بوونی دانیشتن لەسەر پرسێکی گرنگ و هەستیاری وەک پرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پێویستی بە بڕیارێکی پەرلەمانی بوو نەک شەخسی، چونکە ئەم پەرلەمانە بە هەموو هێزە سیاسییەکان نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکات نەك هێزێکی سیاسی .”