ئامادەکردن: ئاڤان یونس
مامۆستای بابەت: چاوەڕێ نیعمەت
ڕۆمانی خەونەکانی بلوژستان لە نوسینی ئەحمەدی مەلایە ڕۆمانێکە کە پرسی پۆست کۆڵۆنیالیزمی لێ بەرجەستەدەبیت بە بنەمای ڕەنگدانەوەی ئەوڕوپا سەنتەری.
ئەوڕوپا سەنتەری هزرێکە ئەوڕوپیەکان بەرهەمیان هێناوە لەبارەی خۆیان و دنیای دەوروبەریان دەیانەوێت هزرەکانی خۆیان بکەنە باو لە جیهاندا، بەو جۆرە هزر و بیرەش دەسەڵاتی بەسەر تەواوی جیهاندا پەیداکردوە، هەرچی خەسڵەت و کاری باشە هەیە دەیخەنە پاڵ خۆیان و بەوڕێکەیەش دەسەڵاتیان بەسەر دەوروبەری ئەوڕوپاش پەیدا کردوە، لە ڕۆمانەکەی ئەحمەدی مەلاش ئەم جۆرە سەنتەربوونە بە ڕوونی بەرچاودەکەوێت، هەوڵدەدات ئەوڕوپا وەکو سەنتەر پیشانبدات و خاسیەتی باشی دەخاتەپاڵ و وەکو ڕزگارکەرێک سەیری ئەوڕوپادەکات، لێرەدا هەوڵدەدەم هەندێ لەو خاڵانە دەستنیشان بکەم کە دەچنە ناو ئەو بنەمایەی پۆستکۆڵۆنیالیز لەوانە: لەسەرەتادا ئاماژە بەوە دەکات دەڵێت من خەڵکی ئاسیام، ئاسیای پان و پۆڕ ئاماژە بە شوێنی خۆی دەکات، بەڵام باس لە باشیەکانی ئەوڕوپا دەکات، گەیشتینە شوێنێک کەوتبووە بەشی سەرەوە لە قەت پاڵی تەپۆڵکەیەکی خانوێکی سێ نهۆمی بەرزبووەوە، لە سیمای دەرەکیدا شوێنێکی پاک و تەمیزبوو، باس لە جوانیەکان و پاک و خاوێنی خانوو و باڵەخانەکانی ئەوڕوپا دەکات دیمەنێکی جوانی ئەو شوێنە لەلای خوێنەر دروستدەکات، چاومان بە دوو ڕاهیبەکەوت، کاتێک خەزورمیان بینی زەردەخەنەیان بۆ کرد و زانیان بۆچی هاتووین، لێرەدا دەیەوێت باشی و ڕوخۆشی ڕێزگرتنی کەسانی ئەوڕوپی بە خوێنەر پیشانبدات، لەکاتی نوسینی یادەوەریەکان گەیشتمە ئەو شوێنەی کە سەرەتای حەفتاکان بوو چووم بۆ سویسرا، سەرەتا لە فەڕەنسا بووم، دوای شەڕی ناوەخۆیی ئیسپانیا… لێرەدا بەجۆرێک وەکو ڕزگارکەرێک پەناگەیەکی ئارام سەیری سویسرا و فەڕەنسادەکات دەیەوێت بە خوێنەر بڵێت ئەو شوێنە پارێزراوە و شوێنێکی ئارامە، ئەمڕۆ زوو لەخەو هەڵسام .. قاوەیەک لێدەنێم و نانی بەیانی بۆخۆم ئامادەدەکەم، قاوەیەکی بەشیرم خواردەوە، لێرەدا باسی گرنگی کات دەکات لای ئەوڕوپیەکان تەنانەت گرنگیەکەی لەوەدا دەبینێتەوە کە لەڕۆژێکدا هیچ کاتێکی بەفیڕۆنەدات هەر لە بەیانی زوو تاوەکو ئێوارەی درەنگ، ئەمەش هزری ئەوڕوپایە کە گرنگیەکی تایبەت بەکات دەدەن و لە هەر بارودۆخێکدابێت کارەکانی خۆیان بەپێی کات ڕێکدەخەن، نیشاندانی ئەوڕوپا بەو جۆرە و خستنە پاڵ ئەو سیفەتانە وا پیشانی دەدات کە ئەوڕوپا وەک و سەنتەری شارستانی و پێشکەوتنە و جێی خۆشی و ئارامییە، هەرچی خۆشی هەیە لە ئەوڕوپا دەست دەکەوێت بۆیە هانی خەڵکی دەدات پەنا بۆ ئەو شوێنە ببەن.
ئەوڕوپا سەنتەری ئەو هزرەیە کە ئەوڕوپایەکان دروستیانکردوە و لەپێناو بە باشی پیشاندانی ئەوڕوپا و داگیرکردنی هزری دەوروبەری ئەوڕوپا ئەمەش لە ڕۆمانی ئەحمەدی مەلا بە ڕێژەیەکی بەرچاو دەردەکاوێت کە دەیەوێت ئەوڕوپا وەکو شوێنێکی ئارام پیشان بدات هەم لە ڕووی شوێن و هەم لەڕووی هزرەوە گرنگی زۆری هەیە ئارامیەکی تایبەت لەو شوێنەدا هەیە کە لە شوێنی تردا بەرچاو ناکەوێت، دەیەوێت بە ڕێژەیەکی زۆر باشیەکانی ئەوڕوپایی پیشانی خوێنەر بدات.
سەرچاوەکان
- ڕەنگدانەوەی پۆست کۆلۆنیالیزم لە ڕۆمانەکانی فەرهاد پیرباڵدا، کوردستان عبدالوهاب نادر، ٢٠٢٢.
- ئەحمەدی مەلا، ڕۆمانی خەونەکانی بلوژستان، ٢٠٠٤چاپی یەکەم، بلاوکراوەی ئاراس.