شەهلا سۆفی – زاری كرمانجی :
شێروان خالد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی ئافرەتان و خێزان لەسۆران، بەزاری كرمانجی ڕاگەیاند: “لەماوەی پێنج مانگی ڕابردوو، ئامارەكانی تووندوتیژی بەرامبەر ئافرەتان لەسنووری ئیدارەی سۆران، نزم بۆتەوە، هەروەها لەقەزای چۆمان یش كەمترین ڕێژەی تووندوتیژی تۆماركراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانن بەراورد بەساڵی ڕابردوو.”
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی تووندوتیژی ئافرەتان و خێزان ڕاشیگەیاند: “هەرچەندە تا ئێستا كێشە خێزانییەكان، بەردەوام بوونیان هەیە و هۆكاری سەرەكی كێشەكانیش خراپ بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییكانە، بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین بەشێوەیەكی تەندروست تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەكار بێنن، بۆ ئەوەی دووربن لە تووندوتیژی و هەڵوەشانەوەی شیرازەی خێزان.”