مستەفا دۆلەمەری – مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری كشتووكاڵی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند: “رۆژی چوارشەمە كاتژمێر 30: 9 ی خولەكی بەیانی لە هۆڵی قایمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر، پانێلێكی زانستی بە ناونیشانی (گرینگی ئابووری چاندنی داری فستق بۆ هەرێمی كوردستان – ئاستەنگ و ئەلتەرناتیڤەكان) ئەنجام دەدات.
محەممەد رەشید، بەڕێوەبەری كشتووكاڵی مێرگەسۆر، گوتیشی: “پانێلەكە بە بەژداری كەسانی پسپۆر و شارەزا بەڕێوەدەچێت.”