زاری كرمانجی – سۆران :
بەپێی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم سبەینێ سێشەممە ئەگەری بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە .
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە :”ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2)پلە، بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.”
هێما بۆ ئەوەش دەكات كە سبەینێ سێشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە كاتەكانی شەودا، ئەگەری كەمێك نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكووری خۆرهەڵات هەیە، هەروەها پلەكانی گەرما لەزۆربەی ناوچەكان نزیك دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.”