پشتیوان كەریم- سۆران:
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی تۆماركرد، هەروەها بەشێك لەدراوەكانی دیكەش بەرزی و نزمی بەسەر بەهاكەیان داهاتووە.
كۆیی دراوەكان لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 147,600 دینارە مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر تمەنی ئێرانی پێنج ملیۆن و 120هەزار تمەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە دوو ملیۆن و سی هەزار لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 108 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 123 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 7،500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تمەنی بەرامبەر بە 2,900 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.