دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
یەكێك لە بازرگانە گەورەكانی ئەڵمانیا نیازی هەیە لەم هاوینەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگوازێتەوە ریزەكانی بایرن میوشن.
پێگەی “fussbaltransfer” ئەوەی بڵاو كردەوە كە (ماركۆس شۆن) گەورە بازرگان و سەرمایەداری وڵاتی ئەڵمانیا بەڵێنی گواستنەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بە ئۆلیڤەر كانی بەڕێوبەری وەرزشی بایرن میوشن داوە.
لە بارەی گواستنەوەی رۆناڵدۆوە ماركۆس شۆن نامەیەكی بۆ ئۆلیڤێر كان ناردووە و دەڵێت: ”ئێمە بەڵێن دەدەین پارەی گواستنەوەكە یاخود مووچەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دابین بكەین، ئەگەر كۆمپانیاكەمان وەك ئاسانكاری گرێبەستەكە سەیر بكرێت لە دوایدا.”
ئامانجی بازرگانەكە لەم كارە ئەوەیە كە هاوبەشی بكات لەگەڵ بایرن میونشن و كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە فرۆشتنی درێسەكانی یاریزانەكە لە بازاڕەكانی جیهاندا و چاوەڕوانی پشكێكە بۆ ئەوەی مەترسی دارای لەسەر كۆمپانیاكەی كەم بكاتەوە.
هەروەها بازرگانەكە ئاشكرای كرد كە هاندەرێكی سەرسەختی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە و دەیەوێت پێش وازهێنانی لە یارییكردن بۆ وەرزیكیش بێت بۆندزلیگا تاقی بكاتەوە، ئەمەش بیرۆكەیەك دەبێت كە زۆر كەس حەز بە روودانی دەكەن.
بازرگانەكە ئامادەی خۆی دەبڕیوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكە و لە ئێستادا چاوەڕوانی گرێبەستكردنە لەگەڵ یانەی بایرن میوشن.
هەروەها بازرگانەكە ئاشكرای كرد كە هاندەرێكی سەرسەختی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە و دەیەوێت پێش وازهێنانی لە یارییكردن بۆندزلیگا تاقی بكاتەوە، ئەمەش بیرۆكەیەك دەبێت كە زۆر كەس حەز بە روودانی دەكەن.
هەرچەندە بازرگانەكە ئامادەی خۆی دەبڕیوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكە، بەڵام بەرپرسانی بایرن تاوەكو ئێستا وەڵامی داواكەیان نەداوەتەوە.
شایەنی باسە رۆژنامەكان لە ساڵی رابردووش ئەوەیان بڵاو كردەوە كە بەڕێوبەری كارەكانی كریستیانۆ چەند جارێك یاریزانەكەی پێشكەش بە بایرن میوشن كردوە بەڵام یانەكە رەتی كردەوە گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بكات.