ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی خستۆتە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانەوە.
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دوێنی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (چواره‌م) له مادده‌ی 48ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به ریزبه‌ندیی (سێیه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره 4ی رۆژی دووشه‌ممه 22ی ئایاری 2023”.
لە راگەیاندراوەكە هاتووە”كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی رۆژمێریی، كه ده‌ستپێده‌كات له رۆژی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یه‌كه‌می له 23ی کانوونی یەکەمی 2019 و ده‌نگدان له‌سه‌ر پاڵێوراوان بۆ ئه‌ندامییه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران، به‌پێی حوكمی خاڵی 1ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی 5ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسی، ژماره 4ی ساڵی 2014″.