نەرمین شەریف شەریف
قوتابی قۆناغی سێیەم – بەشی کۆمەڵناسی – زانکۆی سۆران
گرینگی ئابووری لە جیهاندا، بۆ دروست بوونی بناغەی هەر کۆمەڵگەیەک چەندین بنەمای پێویستە، یەکێک لە بنەما هەرە گرینگەکان بۆ بوونی کۆمەڵگەیەک، ئابوورییە هەموو کۆمەڵگەکان و هەر دەوڵەتێک ئابووری تایبەت بەخۆیان هەیە، بەڵام لە کۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی تر جیاوازە، بەپێی گەشەی ئابووری هەرکۆمەڵگەیەک دام و دەزگا و سیستەمی ئابووری ئەو کۆمەڵگەیە پێشکەوتن بەخۆیەوە دەبینێت. واتا چەند کۆمەڵگە بناغەیەکی ئابووری پتەوی هەبێت ئەوەندە لایەنی خزمەت گوزاری و کارگوزاری و خۆشگوزەرانی لەو کۆمەڵگەیەدا فەراهەم دەبێت.
لە زۆر لایەنەوە ئابووری گەشە بە کۆمەڵگە دەدات وەک کەرتی تەندروستی، هەوەها کەرتی خزمەت گوزاری لە ڕووی ئاو و ئاوەڕۆیەوە، یاخود گەیاندن و رێگەوبان، هاتوچۆ، هەروەها فەراهەم کردنی لایەنی خۆشگوزەرانی بۆ تاک وەک دابین کردنی شوێنی نیشتەجێبوون، ڕەخساندنی هەلی کار، هەروەها کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو لەڕووی ئابوورییەوە دەبێتە هۆی بەهێز بوونی پەیوەندی سیاسی و بازرگانی ئەوکۆمەڵگەیە لەگەڵ جیهانی دەرەوە. بەڵام گەشە نەسەندندنی ئابووری لایەنی نەرێنی هەیە.
لەهەر کۆمەڵگەیەکدا گەشە نەسەندووی ئابووری یەکێکە لەو کێشە باوانەی کە زۆربەی کۆمەڵگە دواکەتوویەکان بە دەستیەوە دەناڵێنن، ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تێکچوونی کۆمەڵگە چونکە ئەگەر لایەنی ئابووری خراپ بێت لە کۆمەڵگەدا کاریگەری دەبێت لەسەر ھەموو بەشەکانی تر، ھەتا ئابووری دەبێتە ھۆی لاوازی پەیوەندی نیوان خێزان و تێکدانی پەیوەندی نێوان تاکەکان، خراپی باری ئابووری نەک تەنیا دەبێتە هۆی تێکدانی پەیوەندییەکان لە نێو کۆمەڵگەدا بەڵکو تاک ڕووبەرووی چەندین هەڵومەرجی نەخوازراوی دەروونی دەبێتەوە واتە نا گەشەسەندووی لایەنی ماددی کۆمەڵگە و بەتایبەتی تاک کاریگەری دەبێت لەسەر لایەنی مەعنەوی تاکیش بۆ نموونە: تاک پەنا دەباتە بەر دزیکردن، خۆکوژی، تێگدانی سەقامگیری نێو کۆمەڵگە، هەتا کاریگەری دەبێت لەسەر خێزانەکانیش کە هەندێک کات دەگاتە ڕادەی تەلاقدان و تێکدانی پەیوەندییەکان و تێکچوونی شیرازەی خێزان، بۆ نموونە لەکاتی شەری داعش هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانێکی توندی ئابووری بووەوە، باروودۆخی ناوخۆی کوردستان بەتەواوی شلەژابوو لەو کاتەدا هەلی کار بۆتاکەکان نەدەرەخسا وە بارودۆخی لایەنی ماددی و مەعنەویان زۆر خراپ بوو، بۆیە ڕێژەیەکی زۆری گەنجان کۆچیان کرد بۆ دەرەوەی وڵات بەشێکی زۆریان لە رێگادا توشی نەهامەتی زۆر بوونەوە، بەشێکی زۆریشیان گیانیان لەدەستدا.
لەم بارەیەوە دورکایم ئەوەی پیشانداوە کە (ئابووری پەستانێکی زۆر لەسەر مرۆڤ دروست دەکات )، هەروەها قوتابخانە مارکسیەکان باس لە بایەخی ئابووری دەکەن لە کۆمەڵگەدا وە پەیوەندی نێوان ژێرخانی ئابووری و سەرخانی ئابووری دەخەنەڕوو لایەنگرانی مارکسی جەخت لەوە دەکەنەوە کەژێرخانی ئابووری گرینگترە لە سەرخانی ئابووری دەڵێن: “بەهەبوونی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز ئەوا سەرخانێکی ئابووری تۆکمە دادەمەزرێت، ئەگەر گۆڕان لەژێرخانی ئابووریدا ڕوونەدات ئەوا هیچ گۆڕانێک لەسەرخانی کۆمەڵگەدا ڕوونادات و بەرەو پێش ناڕوات”، لەم ڕوویەوە بۆمان دەردەکەوێت کە ئابووری کۆمەڵگە پەیوەندی بە سەرجەم سێکتەر و دام و دەزگاکانی نێو کۆمەڵگەوە هەیە واتە هەر کۆمەڵگەیەک بۆ بونیاتنان و بەرەو پێش بردنی خۆی هەوڵ بدات بۆ ئابووریەکی بەهێز ئەگەرنا کۆمەڵگە لەهەموو ڕوویەکەوە توشی گیروگرفت دەبێت وەهەر بە کۆمەڵگەیەکی داخراو و دواکەوتو دەمێنێتەوە.
ئەگەر نمونەیەک لەسەر هەرێمی کوردستان باس بکەین لەرووی بەرزکردنەوەی داهاتی ئابووریەوە کوردستان یەکێک لەو ماددە خاوانەی تێدایە کەهۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی داهاتی ئابووری هەر وڵاتێک کە ئەویش نەوتە کەلە رێگەی هەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە بەشێوازی بازرگانی پێکردن داهاتێکی گرینگی بۆ هەرێمی کوردستان دەستەبەر کردووە ،راستە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەندێ هەلومەرج و لایەنی سیاسیەوە ناتوانێت وەکو دەوڵەتە پێش کەوتوەکان زیاتر بازرگانی بەو ماددە خاوانەوە بکات بۆ بەرزکردنەوەی داهاتی ئابووری خۆی بەڵام لەچاو هەندێ هەرێمی تر ئەو ماددە خاوانە سەرچاوەیەکی باشن بۆ هەرێمی کوردستان،جگە لەو ماددە خاوانە هەرێمی کورستان دەتوانێت پەرە بەزۆر لایەنیتر بدات بۆ بەرەو پێش بردنی ئابووری خۆی نموونە:لایەنی کشتوکاڵی،لایەنی پەروەردە،لایەنی گەشت وگوزاری،لایەنی دەروازە سنوریەکان.